English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵەپەستۆی دەروونی بەم خۆراکانە لە ناو ببە
2018-02-27 [10:49 AM]

ZNA- ھەولێر



پاڵەپەستۆی دەروونی ھەموو کەسێک تووشی دەبێ، زۆرجار ھۆکاری دەرەکی کار دەکەنە سەر خراپترکردنی پاڵەپەستۆی دەروونی و چەندان نیشانە لە جەستە دەردەکەوێ، ئەم پاڵەپەستۆیانە کاریگەری نەرێنی لەسەر سیستەمی بەرگری لەش دروست دەکەن، باشترین ڕێگەیش بۆ چارەسەرکردنی بریتین لە خواردنی ئەم خواردن و خواردنەوانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێ دەدەین.

یەکەم: چای سەوز، چای سەوز بڕێکی زۆر دژە ئۆکسیدی تێدایە کە ناڕێکی بیر و ھۆش ڕێک دەخاتەوە. کاریگەری ئارام کردنەوەی ھەیە لەسەر لەش، ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە چای سەوز دەخۆنەوە کەمتر تووشی فشاری دەروونی دەبنەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە جگەرەکێشن یان ماددەی کحوول دەخۆنەوە.


دووەم: شیر، ئەو کەسانەی کە شیر بە بەردەوامی دەخۆنەوە کەمتر تووشی پاڵەپەستۆی دەروونی دەبنەوە، کوپێک شیر بڕێکی زۆر ڤیتامین، کانزا، پرۆتین، کالیسیۆم، دژەئۆکسیدی تێدایە، کە ئەمانە ھەمووی دژی پاڵەپەستۆی دەروونین. ھەروەھا بە خێرایی نیگەرانی ناھێڵێ و سیستەمی ناڕێکی دەروونی لە جەستە کەم دەکاتەوە.


سێیەم: ماسی سەلەموون، دەزانین کە ماسی سەلەموون چەندان سوودی تەندروستی ھەیە و لەگەڵ چەندان سەرچاوەی مەزنی پرۆتین، یارمەتی ڕێکخستنەوەی پاڵەپەستۆی دەروونی دەدات. کە ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین بەھێز دەکات کە ئەم ھۆرمۆنە یارمەتی رێکخستنی پاڵەپەستۆی دەروونی دەدات. پێویستە ھەموو ھەفتەیەک ماسی سەلەموون بخورێت، چونکە چەندان ڕۆنی گرنگی تێدایە ئەو ماسیانەی تر کە یارمەتی کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆی دەروونی دەدەن وەکو سەردین و ماسی دەریایین.


چوارەم: برنجی قاوەیی، زۆر تەندروسترە لە ڕووی پێکھاتەوە لەبرنجی سپی، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین Bی تێدایە کە یارمەتی رێکخستنی پاڵەپەستۆی دەروونی دەدات، ئەگەر ھەستت لە ناڕێکی دەروونیت کرد، ھەڵبدە برنجی قاوەیی بخۆی.


پێنجەم:سپێناخ، ئەم سەوزەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A, C وB کە گرنگن بۆ تەندروستی لەش بە گشتی. ھەروەھا پۆتاسیۆمی تێدایە لەگەڵ کالیسیۆم، مەگنیسیۆم، کە پاڵەپەستۆ کەم دەکەونەوە، خواردنی کوپێک سپێناخ رۆژانە یارمەتی رێکخستی بیر و پاڵەپەستۆی دەروونی دەدات، دەتوانرێت وەکو سوپ بیخۆن.
 





ئەم هەواڵە 7165جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad