English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خواردنی دەنکی پرتەقاڵ
2018-02-27 [11:52 AM]

ZNA- ھەولێر


کاتێ پرتەقاڵ دەخۆیت بەدڵنیاییەوە تۆو و دەنک و توێکڵەکەی فڕێ دەدەیت و وەک میوە یان شەربەتێکی فرێش و بەتام دەیخۆیت.


پرتەقاڵ ڤیتامین سی و بی تێدایە کەبەرگری لەش زیاتر دەکات و کۆلیسترۆڵ و چەوری دادەبەزێنێت و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بەسیلیلۆز و بەکتین کەبەرپرسە لەپاککردنەوەی گەدە و دەرکردنی مادە زیانبەخشەکانی لەش.

لەوبارەیەوە وێب سایتی (زێد زیزی وانگ)ی چینی ئاشکرایکردوە کەتۆو و دەنکی پرتەقاڵ چەندین سودی تری ھەیە:

١. بۆ جوانی پێست و نەھێشتنی چرچی دەتوانی بیھاڕیت و بیخەیتە ئاوەوە و دەم و چاوت بەئاوەکەی بشۆی پاشان ئاوەکەی رۆژانە دوو جار دەم و چاوی پێ بشۆیت.

٢. چارەسەری رۆماتیزم : تۆو یان دەنکی  پرتەقاڵ بھێنە و بیخە قاپێکی گەرم و کەمێک بیجوڵێنە و ئاوەکەی دەربکە پاشان بیفلیقێنەوە و ٣ گرامی بخەرە ئاوەوە و رۆژانە دووجار بیخۆرەوە.
٣. چارەسەری گرفتی ھەرس: دەنکی  پرتەقاڵ رێژەیەکی زۆری چەوری سروشتی تێدایە کەدەچێتە گەدەوە رزگارت دەکات لەگرفتەکانی ھەرس و دەرکردنی پاشەڕۆ ئاسان دەکات بۆیە باشترە گیراوەی دەنکی پرتەقاڵی کوڵاو بخۆیتەوە.

لەلایەکی ترەوە وێب سایتی (شوگو ئو)ی چینی چەند سودێکی توێکڵە پرتەقاڵی کوڵاوی ئاشکراکرد:
١. بەڵغەم ناھێڵێ و بەچارەسەرێکی سروشتی بۆی دادەنرێت، توێکڵەکە بکوڵێنە لەئاوی گەرم و بیخۆرەوە وەک گیراوەی تەندروست.

٢. دەتوانیت وشکی بکەیت و پاشان بیکوڵێنیت بۆ رزگاربون لەگرفتەکانی گەدە و ھەرس.

٣. دەرکردنی ژەھری ماسی: ئەگەر ماسی بخۆیت نیشانەی ژەھر دروست بوو ھەوڵ بدە یەکسەر توێکڵی پرتەقاڵی کوڵاو گیراوەکەی بخۆیتەوە.

٤. تەنگەنەفەسی و گرفتەکانی ھەناسەدان ناھێڵێت.





ئەم هەواڵە 4558جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad