English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێویستە لە ئێواراندا کەرەوز بخۆیت
2018-02-27 [12:22 PM]

ZNA- ھەولێر


كەرەووز یەكێكە لە سەوزە پەسەندەكان و زۆر سوودی هەیە زۆرێك لە ئێمە تەنیا بە چەند سوودێكی لاوەكی دەزانین و پێویستە لە هەموو ژەمێكی ڕۆژانەدا بیخۆن، لێرەدا چەند سوودێكی گرنگی كەرەووز دەخەینەروو كە وات لێ دەكات بەردەوام بیر لە خواردنی كەرەووز بكەیتەوە.

یەكەم: هەوكردن دەحەسێنێتەوە، كەرەووز یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات لە جومگەكانی لەش. ڕووەكێكە بڕێكی زۆر دژە ئۆكسیدی تێدایە و یارمەتی نەخۆشی هەناسەتەنگی دەدات و چەندان گرفتی پێست چارەسەر دەكات.

دووەم: ئاستی كۆڵیسترۆڵ نزم دەكاتەوە، كەرەووز ئاوێتەیەكی زۆر گرنگە و كۆلیستڕۆڵی خراپ لەناو دەبات، خواردنی قەدی تەنیا دوو لكی كەرەووز بە ڕێژەی %7 كۆڵیسترۆڵی خراپ كەم دەكاتەوە.

سێیەم: هەرس باشتر دەكات، بڕێكی زۆر ڕیشاڵ و ئاو لە كەرەووز بوونی هەیە، ئەمانەیش هەرسكردن خێرا دەكەن و بە دەرمانی میز ناسراوە و یارمەتی پاككردنەوەی لەش  لە جۆرەها ژەهری كۆبووەوەی ناو جەستە دەدات.

چوارەم: فشاری خوێن نزم دەكاتەوە، كەرەووز بە ڕێژەی %14 سووڕی خوێن بەهێز دەكات و ئاستی فشار لە خوێن كەم دەكاتەوە.

پێنجەم: یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات، لە دەسكێك كەرەوزدا 10 كالۆری هەیە لەگەڵ بڕێكی زۆر ئاو، خواردنی كەرەووز یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدات و ئارەزووی دابەزینی كێشت زیاتر دەكات.

شەشەم: فشاركەم دەكاتەوە، كەرەووز بڕێكی زۆر مەگنیسیۆمی تێدایە و یارمەتی كەمكردنەوەی فشار دەدات، هەروەها كەرەووز رۆنی گرنگی تێدایە كە دەمارەكان خاو دەكاتەوە هۆشت ئارام دەكاتەوە.

حەوتەم: هاوسەنگی ترش لە جەستە pH رێك دەخات، بەكارهێنانی كەرەووز دەتوانێت pHی لەش هاوسەنگ بكات و ڕێگە لە لەش بگرێت بۆ وەرگرتنی ترشی زیاتر.

هەشتەم: ڕێگە لە شێرپەنجە دەگرێت، بەگوێرەی توێژینەوەكان بەكارهێنانی كەرەووز ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی سنگ دەگرێت و گەشەكردنی پەنكریاس دەوەستێنێت و ڕێگە لە شێرپەنجەی كۆڵۆن دەگرێت.





ئەم هەواڵە 8743جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad