Z.N.A
گرووپی نێودەوڵەتی مارسیدس سەرقالی تاقی كردنەوەی ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس GLB بوون كە وێنەگران توانیان وێنەیەك لەم ئۆتۆمبێلە نوێ یەی ماسیدس GLB لە نزیكەوە بگرن. دیزاینی ئەم ئۆتۆمبێلە گەورەتر و چوارچێوەیە و زیاتر گرنگی بە ناوەوەی ئۆتۆمبێل دراوە و لە ئێستادا وەك منافسی BMW X1 و Audi Q3 نیشان دەدرێت، كۆمپانیای مارسیدس بەنیازە سیستەمی یاری MBUXلەم ئۆتۆمبێلە بەكار بهێنێت بەهۆی ئەوەی كە ئەم سیستەمە كەم كەم لە زۆرینەی ئۆتۆمبێلەكانی ئەم كۆمپانیایە بەكارهاتووە، تا ئێستا كاتی هاتنە ناو بازاری ئەم ئۆتۆمبێلە دیاری نەكراوە پێدەچێت لە كۆتایی ساڵی 2018 یا لە دەستپێكی ساڵی 2019 ئەم ئۆتۆمبێلە رەوانەی بازار بكرێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad