English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بونیاتنانی مزگەوتێک لە تاران کێشەیەکی گەورەی لێدەکەوێتەوە 
2018-02-27 [06:19 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەوانەیە ھەندێک جار دەرچوون لە شتە باوەکان داھێنانێکی جوان بێت بەڵام مەرج نییە ئەم کارە لەلای ھەموو کەسێک قبولکراو  بێت و لەسەر ئەم کارەش لەوانەیە رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر ببیتەوە . 

1

 

لەتارانی پایتەختی ئێران ئەندازیارێکی تەلارسازی دیزانێکی نوێی بەکارھێناوە بۆ بونیاتنانی مزگەوتێک کە جیاوازە لەگەڵ دیزاینی ھەموو مزگەوتەکانی دیکە , چونکە ئەم مزگەوتە قوبە ومنارەی نییە . 

ئەم مزگەوتە بە شێوەیەکی ھاوچەرخ دیزاین کراوە و بونیاتنراوە و بریتیە لە بینا و بەرزی پێچ ئالۆز و بە مزگەوتە ئاساییەکانی دیکە ناچێت . 

 

valiasr

رووبەڕی مزگەوتەکە ٢٥ ھەزار م٢ و دەکەوێتە شوێنێکی ستراتیژی لە تاران کە نزیکە لە زانکۆی تاران و ئەم مزگەوتە وا دیزاین کراوە کە بۆنەی رۆشنبیری و ھونەری لە خۆبگرێت و ھەروەھا مزگەوتەکە نزیکە لە شانۆی گەورەی تاران , مزگەوتەکە کتێبخانەیەکی گەورە لە خۆ دەگرێت و ھەروەھا ھۆڵێکی گەورەی خوێندنەوە ھەیە . 

1

 

رەزا دانیشمیر کە یەکێکە لە ئەندازیارانی جێبەجێکاری پڕۆژەکە دەڵێت : سەختیەکی زۆرم بینی بۆ ماوەی چەند مانگێک تا دەسەڵاتدارانی شارەوانی تارانم رازی بکات دیزاینکە قبوڵ بکەن . 

رەزا دەڵێت , بەرپرسان دەیانگووت ئەمە بە مزگەوت ناچێت و وەک دیزاینە باوەکان نییە و ناکرێت بونیات بنرێت , بەڵام دواتر توانیم قەناعەتیان پێ بھێنم کە دیزاینەکە ھاوچەرخە و مەرجیش نییە مزگەوت ھەموو کات بەشێوەی تەقلیدی دروست بکرێت . 

باڵی پارێزگاران لە تاران رەخنەیەکی زۆر لە دیزاینی ئەو مزگەوتە دەگرن و دەڵێن ئەم جۆرە دیزاینە رووی راستەقینەی کۆماری ئیسلامی نیشاننادات و زیاتر لە دیزاینی رۆژئاواییەکان نزیکە . 

ماوەی ١٠ ساڵە کار لەو مزگەوتە دەکرێت لەگەڵ ئەمەش ھەموو بەشەکانی تەواو نەکراوە و تا ئێستاش ١٦ ملیۆن دۆلاری لێ سەرف کراوە . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی ھاڤ پۆست 
 





ئەم هەواڵە 15253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad