English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کتێبێکی چۆمسکی بە زمانی کوردی
2018-02-28 [03:25 AM]

ZNA – هەولێر


کتێبێکی رووناکبیری ئەمریکی، نوام چۆمسکی، لەبارەی راگەیاندنەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدرا و چاپ و بڵاوکرایەوە.

 

 ئه‌م كتيبه‌ كۆمه‌ڵێ سيميناري چۆمسكييه‌ لەبارەی راگه‌ياندنەوە، به‌هۆی گرنگى بابه‌ته‌كه‌وه‌ كراوه‌ته‌ كتێب و ئیبراهیم حەمەرەش لە زمانی ئینگلیزی کردوویەتی بە کوردی.

 

چۆمسكى له‌م كتيبه‌دا باسی راگه‌ياندنى رۆژئاوا به‌تايبه‌ت ئه‌مريكى ده‌كات و بە بڕوای ئەو راگه‌ياندنێكى ‌ته‌واو كۆنترۆڵكراوه‌.

 

چۆمسكى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ئه‌م راگه‌ياندنه‌ پێش ساڵي 1990 به‌هيچ جۆرێك ئاماده‌ نه‌بوون ته‌نانه‌ت ئۆپزسيۆنى عێراقي ببينن و رايان به‌شه‌قامى ئه‌مريكى بگه‌يه‌نن، به‌ڵام كاتێ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مريكى ده‌گۆرێت، پێچەوانە دەبێتەوە.

 

بەبڕوای چۆمسکی، راگه‌ياندنى ئه‌مريكى راگه‌ياندنێكه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندييه‌ كورت مه‌وداكانى ئه‌مريكادا ده‌روات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رژه‌وه‌نديانه‌ش له‌سه‌ربنه‌مای نا ئه‌خلاقی بێت.

 

 
کتێبە وەرگێڕدراوەکە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ لەلایەن ماڵی وەفایی لە هەولێر بڵاوده‌بێته‌وه‌.




ئەم هەواڵە 4762جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad