English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین چارەسەر بۆ ھەوکردنی جومگەکان
2018-03-01 [09:28 AM]

ZNA- ھەولێر


بەپشت بەستن بەرێگا چارەسەرە سروشتییەکان دەتوانیت خۆت بپارێزیت لەئازارەکانی ھەوکردنی جومگەکان و ئەژنۆ.

لەگرنگترین نیشانەکانی: -

ئازار، گەرمی، ئاوسان، گەرمبوون و بێزارکردنت کەناھێڵێ بخەویت. 


رێگای چارەسەر: -
سرکەی سێو، زەیتی زەیتونی سروشتی کەبەرێگای سروشتی وبەبێ گەرم کردن و فشار ئامادە کرابێت. لەگەڵ رێحانە.

ئەمانە دەبنە جێگرەوەی سروشتیی بەکارھێنانی دەرمان و دژەھەوکردن کەئەگەر زۆر بیخۆیت توشی ھەوکردنی گەدە و برینی گەدەت دەکات و دەشبێتە ھۆی توشبون بەگرفتی گورچیلە.

توێژینەوەکان سەلماندویانە کەریحانە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئازار و ئاوسانی جومگەکان، بوونی پێکھاتەی (لینالۆل) و (سینیۆل) وادەکات ھاوکار بێت لەکەمکردنەوەی ئاوسانەکە.

شارەزایانی بواری تەندروستی رێنمایی دەدەن بەخواردنی گیراوەی ریحانە لەنَو زەیتی زەیتوندا. 

ھەروەھا دەبێ رێحانە لەسرکەی سێوی سروشتیدا بخورێت، چونکە سرکە پەکتینی تێدایە و ھاوکاری دەکات لەمژینی ژەھر و ئەو ترشانەی ھۆکاری ھەوکردنەکەن، بەو جۆرە دەیکاتە دەرەوەی لەش و رێگری دەگرێت لەکەڵەکەبونی ژەھر کەیەکێکە لەھۆکارەکانی دروستبونی ئەم ئازارە. 





ئەم هەواڵە 5161جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad