English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە خواردنی ترێ کۆلیسترۆڵ دابەزێنە
2018-03-01 [09:45 AM]

ZNA- ھەولێر


کۆلیسترۆڵ مادەیەکی چەوری وەک مۆمە کەدەچێتە پێکھاتەی رووپۆشی خانەکانی ھەموو شانەیەکی بونەوەرانی زیندوەوە سەرباری ئەوەش کۆلیسترۆڵ رۆڵێکی سەرەکی ھەیە لەمیتابۆلیزمدا. 


ئەوەی جێی نیگەرانییە بەرزبونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵە لەخوێندا کەمرۆڤ توشی نەخۆشییەکانی دڵ و رەقبونی خوێنبەرەکان دەکات، لێرەدا چارەسەرێکی سروشتی دەخەینەروو بۆ ئەم گرفتە ئەویش بەکارھێنانی توێکڵی ترێ یە. 

ئەم توێکڵە بچوکە چەندین مادەی کاریگەری تێدایە کەھاوکارە لەدابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆڵدا بەوپێیەی توێژینەوە زانستییەکان سەلماندوویانە کەترێ گروپێک دژە ئۆکسانی کاریگەری تێدایە سەرباری ترشە ئەمینییەکانی وەک ترشی ئۆلیک، لینۆلیک، پالمیتیک، ھاوکات مادەی تری وەک فینۆلات و ستیرۆید و ڤیتامین C و E، ھەروەھا مادەی (ئیمینۆل)ی تێدایە کەدەبێتە ھۆی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ.


ترێ چەندین سودی تریشی ھەیە لەوانە:-

١. دژی خەستبونەوەی خوێنە 

٢. دژی ھەوکردنە 

٣. دژی میکرۆبی گەدەیە 

٤. بەسوودە بۆ سارێژی برین 

٥. دژە ئۆکسانە 

٦. رێکخەری لێدانەکانی دڵە 

٧. بەسوودە بۆ بەرزیی فشاری خوێن لەکاتی دووگیانیدا

٨. دژە میکرۆبە 

٩. شەکرە دادەبەزێنێت 

١٠. بەسوودە بۆ رەقبونی خوێنبەرەکان

١١. دژە شەکرەیە

١٢. بەسوودە بۆ شێرپەنجەی پرۆستات و مەمک 

١٣. رێکخەری رێژەی شەکرە 

١٤. بەسوودە بۆ چەوری بەرزی خوێن 

١٥. کاریگەری پارێزەری ھەیە بۆ دڵ
 





ئەم هەواڵە 4669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad