English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەیتونی رەش بخۆ بۆ دابەزاندنى کێش
2018-03-01 [10:56 AM]

ZNA- ھەولێر



به‌شێك له‌ ئافره‌تان پێیان وایە کەزەیتونی رەش کالۆری زۆری تێدایە و دەبێتە ھۆی زیادبونی کێش، بەڵام ئەوە راست نیە و دەرکەوتوە کەزەیتونی رەش ھاندەری دابەزاندنی کێش و تواندنەوەی چەوری و بەدەستھێنانی لەشولارێکی جوان. 


ئەم پێکھاتە سروشتییە چەندین تایبەتمەندیی ھەیە کەھاوکارە لەدابەزاندنی کێشدا. 
لەسوودەکانی: 


ھاوکارە لەدەرکردنی ژەھردا لەلەش و پاککردنەوەی ریخۆڵەکان دا.

زەیتونی رەش باشترین خۆراکە بۆ رزگاربون لەقەبزی و ئاسانکاری ھەرس و باشترکردنی ئەرکەکانی لەش.

پارێزگاری لەفشاری خوێن دەکات لەکاتی دابەزاندنی کێشدا وکۆلیسترۆڵی زیانبەخش لەناودەبات.

زەیتونی رەش بەسوودە بۆ سنوردارکردنی حەزی خۆراک و ھەستی تێربونت دەداتێ بەوپێیەی ئەو ترشانەی تێدایە کەھاندەری کاری ھۆرمۆنی بەرپرسە لەتێری.

زەیتونی رەش ھاندەری دەردانی مادەیەکی کیمیاییە لەلەشدا کەھاوبەشە لەلەتکردنی چەوری کەڵەکەبوو لەگەڵ رزگاربون لەچەندین کیلۆگرام کێشی زیادە.

زەیتونی رەش رێژەیەکی زۆری ئاسنە کەھاندەری دەردانی پێکھاتەی کارنیتینە کەچەوری دەگۆڕێ بۆ ووزە.





ئەم هەواڵە 4603جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad