English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەمین دیداری فیلمی کوردیی لە ھانۆفەری ئەڵمانیا بەڕێوەچوو
2018-03-03 [04:00 AM]

ZNA – هەولێر


کۆمەڵەی ھونەر جوانەکانی- ئەڵمانیا، یەکەمین دیداریی فیلمی کوردی بە دروشمی (سینەما چاوی مرۆڤایەتی و داھێنانە) لە ھانۆفەر لە بەڕێوەچوو. 

 

ئەم دیدارە وەک دەسپێک و نۆبەری کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی- ئەڵمانیا دەستیپێکرد، تێیدا شەش فیلم نمایشکرا، واتە رۆژانە فیلمێکی درێژ و فیلمێکی کورت پێشکەش بە بینەران دەکران.

 

کۆمەڵێک لە ھونەرمەند و فیلم دۆستان ئامادەی ئەم دیدارەبوون و زۆرێک لەو ھونەرمەندانەی ئامادەی دیدارەکە بوون لە وڵاتە جیاجیاکانی وەکوو کەنەدا، بەریتانیا، سوید و بەلجیکاوە ھاتبوون، جگە لەو ھونەرمەندانی ناوخۆی ئەڵمانیا.

 

ھەروەھا رێكخستن و پردی پەیوەندیی ئەم دیدارە لە لایەن کاروان عەلی مەجۆلەوە ئەنجامدراوە و سەرپەریشتکراوە و بە ماندووبوونی ڤیان کاکە حەمە، ئاڤان کاکە حەمە، بورھان قەرەداخی، تەرزە عەزیز، لاوەند خالید، خەرمان ھیرانی، جوانە حەسەن، ھێمن کەریم و چەند کەسانێکی دیکە دیدارەکە بە سەرکەوتویی ئەنجامدرا.

 

لە دواھەمین  رۆژی دیدارەکەدا کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی سوید و ئەڵمانیا لە پای بەخشش و ماندووبون، خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشییە کەمال دڵشاد ھونەرمەندی شانۆ و درامای کوردی و خاوەن خەڵاتی بابان.

 

ھاوکاتیش بۆ چلەی ھونەرمەندی جوانە مەرگ پشتیوان نوری بەدەوی، ھونەرمەندانی ئامادەبووی دیدارەکە مۆمیان بۆ گیانی شادی کاکە پشتیوان داگیرساند.

 

لەماوەی ئەو سێ رۆژەی دیدارەکەشدا توانرا ژینگەیەکی ھونەری دەستەبژێر و جوان دروست بکرێت و کۆمەڵێک ھونەرمەند و ھونەردۆست لە یەکتری نزیک ببنەوە و بووە ھۆی دروستکردنی دیالۆگ و ڕاگۆڕینەوە، ھەر بۆیە لە کۆتایی رۆژی دیدارەکەدا ھونەرمەند دڵشاد ئەحمەد، سەرۆکی لقی گشتیی کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکانی سوید لە گفتووگۆیەکی کراوەدا ئەزموون و شێوەی کارکردن و جۆری چالاکییەکانی کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی سویدی باسکرد.

 

رێکخەرانی دیدارەکە و ھونەرمەندانی ئامادەبووش گفتووگۆیەکی باش و پۆزەتیڤیان دروستکرد و بیرووبۆچوون و رەخنە و پێشنیار و چۆنییەتی باشترکردنی بەڕێوەچوونی دیدار و کار و چالاکییەکانی ئایندەی کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی ئەڵمانیا و سویدیان خستەبەر باس و گفتووگۆ.  

 

مەنسوور جيهانی





ئەم هەواڵە 4885جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad