English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەی زەی بەسەر شۆن کۆمبز سەرکەوت
2018-03-04 [05:05 AM]

ZNA – هەولێر


راپەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی، جەی زەی، توانی پێش راپەر و گۆرانیبێژ، شۆن کۆمبز، بکەوێت و ئێستا وەک دەوڵەمەندترین گۆرانیبێژی هیپ هۆپ لە جیهاندا دەناسرێت.

 

گۆڤاری فۆربێس ئاشکرای کردووە، جەی زی داهاتی کۆتایی لە ساڵی ٢٠١٧ـدا گەیشتووەتە ٩٠٠ ملیۆن دۆلار.

 

لە ساڵی ٢٠١١ـەوە کۆمبز وەک دەوڵەمەندترین گۆرانیبێژی هیپ هۆپ لە جیهاندا دەناسرا، بەڵام ئەمساڵ جەی زەی توانی پێشی بکەوێت و ئەو نازناوەی لێ وەربگرێت.

 

داهاتی کۆمبز لەمساڵدا تەنها پێنج ملیۆن دۆلاری ئەمریکی زیادی کردووە و کۆی سامانی بە ٨٢٥ ملیۆن دۆلار دەخەملێندرێت.

 

هۆکاری زیادبوونی داهاتی جەی زەی، بۆ وەبەرهێنانی لە بواری خواردنەوە کحولییەکان دەگەڕێتەوە، بە تایبەتیش شامپانیا و کۆنیاک.





ئەم هەواڵە 6496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad