English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەکتەرێکی سینەمایی لە ئاهەنگی ئۆسکار دوورخرایەوە
2018-03-04 [05:44 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەرێکی سینەمایی جیهانیی، کیسی ئیفلیک، لە لیستی بەشداربووان لە ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتەکانی ئۆسکار دوورخرایەوە.

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە هەرچەند براوەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەرە لە خولی پارساڵدا لەرێگەی فیلمی سینەمایی "Manchester by the sea"، بەڵام ئەمساڵ لەم چالاکییە سینەماییەدا ئامادە نابێت.

 

بڕیاربوو ئیفلیک ئەمساڵ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر ببەخشێت، بەڵام تەنانەت رێگەی پێنادرێت لە ئاهەنگەکەش ئامادە بێت.

 

هۆکاری دوورخستنەوەی ئەو ئەکتەرە لەم ئاهەنگە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەم دواییە ئەویش تۆمەتی ئەوەی خرایە پاڵ کە لەگەڵ کۆمەڵێک سینەماکاری دیکە دەستدرێژی سێکسیی کردووەتە سەر ئەکتەرە سینەماییەکان.

 

لەبری ئەو ئەکتەرە، بڕیارە هەردوو ئەکتەری سینەمایی، جێنیفەر لۆرانس و جودی فۆستەر ئەو خەڵاتە پێشکەش بکەن.





ئەم هەواڵە 4603جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad