English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 ئەمشەو خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشدەکرێن
2018-03-04 [05:50 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمشەو خەڵاتەکانی ئۆسکار بە کاتی ئەمریکا، دابەشدەکرێن و بۆ ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکەنیش، خۆشترین و خواردن و خواردنەوە ئامادەکراوە.

 

گرنگترین خەڵاتی کە دابەشدەکرێت، خەڵاتی باشترین فیلمی سینەماییە کە بە گرنگترین خەڵات لە بواری پیشەسازی فیلمسازیدا دەناسرێت.

 

"زە شیپ ئۆف وۆتەر" فیلمێکی رۆمانسی خەیاڵییە و کاندیدی ١٣ خەڵاتی ئۆسکارە و کاندیدێکی بەهێزە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلم.

 

هەریەکە لە فیلمی سینەمایی "سری بیلبۆردز ئاوتساید ئیبینج میزۆری" و فیلمی ترسناک "گێت ئاوت" رکابەری بەهێزی فیلمی "زە شیپ ئۆف وۆتەر"ـن.

 

هەریەکە لەم فیلمانە چەند خەڵاتێکیان بەدەستهێناوە کە بەر لە خەڵاتی ئۆسکار دابەشدەکرێن و هۆکارن بۆ ئەوەی خەڵاتی ئۆسکار وەربگرن.

 

پرسی گەرمی خولی ئەمساڵی ئاهەنگی دابەشکردنی خەلاتەکانی ئۆسکار، گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسییە لەلایەن سینەماکارانی هۆلیوودە بۆ سەر هاوپیشەکانیان.

 

ئاهەنگەکە ئەمشەو بە کاتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت کە دەکاتە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی کوردستان و بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە کەناڵی ئەی بی سی پەخشدەکرێت.





ئەم هەواڵە 6631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad