ZNA- ھەولێر
پسپۆری نهشتهرگهری د.سامان تاهیر بۆ ئاژانسی ههواڵی زاگرۆس گوتی بەرکەوتنی تیشک بۆ ئەنجامدانی پشکنین یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە لە زۆربەی کۆئەندام و ئەندامەکانی جەستە.
زۆر جاریش نەخۆش یان کەس و کاری نەخۆش داوای ئەنجامدانی CT Scan {کە بە ئەشیعەی تەنوری یاخود ملەوەن ناسراوە} دەکەن بە بێ ئەوەی پزیشکی تایبەتمەندی نەخۆشیەکە ئەو پشکنینە بە پێویست بزانێ...
لە تێکست و توێژینەوە زانستی و پزیشکیەکاندا هاتووە کە هەر {سی تی سکان} ێک ۳۰۰ هێندەی پشکنینی تیشکێکی ئاسایی {X-Ray} مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.
بۆیە خۆخستنە بەر ئەو تیشکە بە بێ ئەوەی پزیشکی پسپۆڕ بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەک بە پێویستی بزانێت هەڵەیەکی زۆر گەورەیە و زیانێکی زۆر گەورەیە و لە کۆتاییشدا بە پلەی یەکەم نەخۆشەکە باجەکەی دەدات.
لانه ناصح بهرزنجی
ئەم هەواڵە 12076جار خوێندراوەتەوە |