English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری ئافرەت
2018-03-05 [04:44 AM]

ZNA – هەولێر


لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی خولی ئەمساڵی ئۆسکار، خانمە ئەکتەری سینەمایی، فرانسێس مەکدورماند، خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین ئەکتەر لە رۆڵی سەرەکی بەدەستهێنا.

 

ئەو ئەکتەرە لەرێگەی فیلمی سینەمایی "سری بیلبۆردز ئاوتساید ئیبینج میزۆری" ئەم خەڵتەی بەدەستهێنا.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا، مەکدۆرماند، رۆڵی خانمێکی تووڕە دەگێڕێت کە هەوڵ بۆ دادپەروەری دەدات لە چوارچێوەی کۆمێدیاییەکی رەش.

 

ئەم دووەم خەڵاتی ئۆسکارە  ئەو ئەکتەر سینەماییە تەمەن 60 ساڵە بەدەستی دێنێت و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1997 بەدەستیهێناوە.

 

رۆژی یەکشەممە بە کاتی ئەمریکا و رۆژی دووشەممە بە کاتی کوردستان خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکران.

 

پرسی دەستدرێژی سێکسی لە کەرتی پیشەسازی سینەماییدا لە هۆلیوود، گرنگترین بابەتی ئەم خولە بوو.

 

پەخشی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکە، لەلایەن کەناڵی ئەی بی سیی ئەمریکییەوە پەخشکرا.





ئەم هەواڵە 6787جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad