English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی
2018-03-05 [07:20 AM]

ZNA – هەولێر


یەکێک لە خەڵاتەکانی کە ساڵانە لە ئاهەنگی ئۆسکار دەبەخشرێت، خەڵاتی باشترین فیلمی بیانییە کە 20 فیلم لە قۆناغی کۆتاییدا لەسەرتاسەری جیهاندا پێشبڕکێی بۆ دەکەن.

 

خەڵاتەکە بەخشرایە فیلمی سینەمایی "ئەی فانتاستیک وۆمان" کە بەرهەمی سینەمایی چیلییە و لە دەرهێنانی سێباستیان لیلیپیە.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە خانمێک دەکات کە رەگەزی خۆی گۆڕیوە لە دوای مردنی خۆشەویستەکەی هەوڵی پاراستنی خێزانەکەی خۆشەویستەکەی دەدات.

 

رۆژی یەکشەممە بە کاتی ئەمریکا و رۆژی دووشەممە بە کاتی کوردستان خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکران.

 

پرسی دەستدرێژی سێکسی لە کەرتی پیشەسازی سینەماییدا لە هۆلیوود، گرنگترین بابەتی ئەم خولە بوو.

 

پەخشی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکە، لەلایەن کەناڵی ئەی بی سیی ئەمریکییەوە پەخشکرا.





ئەم هەواڵە 7075جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad