English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری پیاو
2018-03-05 [11:13 AM]

ZNA – هەولێر


لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی خولی ئەمساڵی ئۆسکار، ئەکتەری سینەمایی، جاری ئۆلدمان، خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین ئەکتەری پیاو لە رۆڵی سەرەکی بەدەستهێنا.

 

ئەو ئەکتەرە لەرێگەی فیلمی سینەمایی "دارکست ئۆر" خەڵاتەکەی بەدەستهێنا.

 

لەم بەرهەمەدا ئۆلدمان تەمەن 59 ساڵ، رۆڵی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانی، ونستۆن چەرچل، لە کاتی جەنگدا دەگێڕێت.

 

ئەو ئەکتەرە هەر لەرێگەی ئەم رۆڵەیەوە، خەڵاتی گۆلدن گلۆب و خەڵاتی رەخنەگرانی فیلمی وەرگرتووە.

 

ئۆلدمان، بۆ جاری یەکەم خەڵاتی ئۆسکار بەدەستدێنێت و لە ساڵی 2011 بۆ هەمان خەڵات کاندیدبوو.

 

رۆژی یەکشەممە بە کاتی ئەمریکا و رۆژی دووشەممە بە کاتی کوردستان خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکران.

 

پرسی دەستدرێژی سێکسی لە کەرتی پیشەسازی سینەماییدا لە هۆلیوود، گرنگترین بابەتی ئەم خولە بوو.

 

پەخشی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکە، لەلایەن کەناڵی ئەی بی سیی ئەمریکییەوە پەخشکرا.

 





ئەم هەواڵە 6634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad