English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاریگەری پەرتەوازەیی بیرو ڕا سیاسیەکان لە سەر ئایندەی باشوری کوردستان
2018-03-06 [11:02 AM]

نووسینی: سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


پەرتەوازە بونی نێو ماڵی کوردی نێوان بیروڕا سیاسیە جیاوازەکانی باشوری کوردستان هوکاری سەرەکی لاوازبونی بڕیاری سیاسیە لە بەرامبەر نەیاران دا وزور جار لە وتارەکانی پێشو دا ئاماژەم بە وەداوە کە گەلێکی سەرکەوتوو بەهێز ئەو گەلەیە کە یەکڕیزو وتەبا بێت وە خوشبەختانە ئئمە لە ڕوی پێکەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەییەوە تاکو ئەمڕو لە نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکاندا شتێک نیە بەناوی لە یەکترازان بەڵکو بە پێچەوانەوە پرەنسیبی ڕێز گرتن لە تایبەتمەندییەکانی یەکتر بە هێزە و هاوسەنگیەکی باش هەیە لە نێوانیاندا 

 

 بەڵام لە  سەر ئاستی بیروڕا سیاسیەکان دا بە داخەوە لە یەکترازانی سیاسی گەیشتتوتە لوتکە و شتێک نیە بە ناوی یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی کە ئەمەش وایکردووە ئەزمونی باشوری کوردستان بەرەو دوخێکی ئاڵوز ببات و لە دواجاردا ببێتە مایەی لاواز بونی پێگەی سیاسیمان لە بەرامبەر دوژمنانی دوزی ڕەوای گەلەکەمان و 

 

ئەوەی ئەمڕوش کە هەیە ئەو دوخە ئاڵوزەیە کە هەمومان بە چاوی خومان دەبینین کە هندێ لایەن و کەس چون و بە چ شێوەیک پشتیان لە گەل و نیشتیمنەکەیان کردووە و چەپڵە بو عیڕاقچیەتی لێدەدەن و شانازیش بە عیڕاقی بونی خویان دەکەن.

 

 

شایانی باسە زور جار پرسیارێک دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە کە ئایا کورد دەتوانێت لە پڕوسەی سیاسی عیڕاق بکشێتەوە؟

 

هەمومان دەزانین کە نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی عیڕاڤ چ لە ڕابردوو و چ لە ئێستادا هەڵگری یەک ئەقڵیەتی سیاسین و لەسەر بنەمای شوفینیستی حوکمڕانی عیڕاقیان کردووە و دەکەن و لە هیچ یەکێ لە قوناغەکاندا ئەو ئامادەییەیان تێدا نەبووە و نابێت دان بە سادەترین مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان دا بنێن

 

 و پەرتەوازەیی سیاسی کە چەندین جار خیانەت و خاکفروشی لێکەوتوتەوە بوتە هوی ئەوەی کە ئەو لایەنە سیاسیانەی کە هەڵگری پرەنسیبی نەتەوایەتی و نیشتیمانین بە ناچاری دەبێ بەشداری پڕوسەی سیاسی عیڕاقێک بکەن  کەسەدساڵە هەوڵی سڕینەوەی گەلی کوردستان و ناسنامە نەتەوەییەکەی دەدات و بێجگە لە زمانی ئاگرو ئاسن هیچ زمانێکی تر حاڵی نین و نابن.

 

 

مایەی هەڵوەستە لەسەر کردنە لە ماوەی ۲۷ ساڵ حوکڕانی لە باشوری کوردستان کە هەروەک لە سەرەوش ئاماژەم پێدا پێویست بوو حزبە سیاسیەکان بە گشتی لاپەڕەیێکی نوێییان هەڵدابایەوە و بە یێکەوە هە مویان دەست لەناو دەست  هەوڵی بونیادنانی باشورێکی کوردستانی بە هێزیان دابوایە نەک ململانێی ناشەریفانە لە گەڵ یەکتر لە سەربنەمای سڕینەوەی یەکدی کە لە دواجاردا بینیمان قەیرانی متمانە لە نێوانیاندا سەری هەڵدا و هندێ لایەن و باڵی سیاسی بە ئاراستەیێک دا هەنگاویان نا خڕابتر لە نەیارانی گەلی کوردستان هەوڵی ڕوخاندنی ئەزمونی باشوری کوردستانیان دا بە گرتنەبەری هەمو جورە میکانیزمێکی مادی و مەعنەوی هاوشان لە گەڵ دوژمنە سەرسەختەکانی کوردستان پەلاماری گەلی کوردستان و نیشتیمانەکەیان دا لە پێناو سەرخستنی ئیڕادەی سیاسی دوژمنان

 

 ئێستاش ئەم باڵ و کەسانە خەریکی ئەوەن لە کوێدا بویان بڕەخسێت لەوێدا دژایەتی دوزی ڕەوای گەلی کوردستان دەکەن و لە پیلانگێڕی دا بەردەوامن

 

 بویە ئەمانە تا پێییان بکرێت ناهێڵن خیتابێکی سیاسی لە باشوری کوردستان بێتە ئاراوە و هەرگیزیش نابێ چاوەڕێی  ئەم باڵ و کەسانە بین بێنە بەرەی گەل و نیشتیمان.

 

 

لە کوتایی دا دەڵێم بە داخەوە ئەمڕو پەرتەوازەیی نێو ماڵی کوردی واتە مەبەست لە یەکترازانی سیاسیە وای لێ هاتووە نازانی بە کێ بڵێی لە پڕوسەی سیاسی عیڕاق بکشێوە و بەشداری کردنی کوردیش لە پڕوسەی سیاسی عیڕاق ڕەوایەتی دانە بە و ئەقڵیەتە شوفینیەی ئێستا ی دەستڵاتدارانی ئەم وڵاتە و سەپاندنی زیاتری دەستەڵاتی زورینەی شیعە 

 

 

کە ئەمەش مەترسیدارترین هەنگاوە کە وا لەکورد دەکات بە ناچاری هانا بو بەغدا ببات و عیڕاقیش بە ئارەزوی خوی گاڵتە بە چارەنوسی گەلەکەمان بکات خڕابتر لە ئێستا و ئەو باڵ و کەسانەی کە پرنسیبی عیڕاقچیەتیان لە سەرەوەی پرەنسیبی هەست کردن بە بەرپرسیایەتی نیشتیمانی خویان داناوە بەرپرسیارن لە خولقاندنی ڕەوشێکی وەها ئاڵوز  و بونەتە هوکاری لاواز بونی پێگەی سیاسی باشوری کوردستان و لاوازی بڕیاری یەکلاکەرەوەی سیاسی لە هەمان کاتدا.





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad