English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزانه‌ شەربەتی چەوەندەر بۆ كام نەخۆشی به‌سووده‌
2018-03-06 [11:40 AM]

ZNA- ھەولێر



توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ کە لەلایەن توێژەرە ئەمریکیەکانەوە ئەنجام دراوە دەرکەوتوە شەربەتی چەوەندەر توانای ئەنجامدانی وەرزش بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان  هەیە بەهێز دەکات.


بەگوێرەی رۆژنامەی (دەیلی مەیڵ)ی بریتانی توێژەران رونیان کردۆتەوە کە نیتراتی خۆراکی کە لە شەربەتی چەوەندەردا هەیە توانای ئەنجامدانی وەرزش بەهێز دەکات بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە.


توێژەرەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە خواردنەوەی شەربەتی چەوەندەر بەر لە وەرزشکردن دەبێتە هۆی زیادکردنی ماوەی وەرزشکردنەکە و وەرگرتنی ئۆکسجین لەلایەن خانەکانی لەشەوە لەکاتی وەرزشەکەدا.


یەکێک لە پزیشکەکانی بەشداربوی تویژینەوەکە رایگەیاندوە کەمبونەوەی توانای وەرزشکردن لای ئەو کەسانەی توشی نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی دڵ بوون رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە کۆسپ و دابەزینی شێوازی ژیانی ئەو کەسانە. دەشڵێت چەوەندەر تەندروستی دڵ بەهێز دەکات و سوڕی خوێن چالاک دەکات.





ئەم هەواڵە 8026جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad