English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : ئه‌و نیشانانه‌ی منداڵان نابێت پشتگوێ بخرێن
2018-03-06 [12:15 PM]

هه‌ولێر - ZNA



دایكان له‌ هه‌مووكه‌س زووتر هه‌ست به‌ نیشانه‌و گۆرانكاری ده‌كه‌ن كه چۆن شێوه‌و جه‌سته‌ی منداله‌كانیان ده‌گۆرێ ، د. شادمان حه‌مه‌ئه‌مین هه‌ڵه‌دنی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس ئه‌و نیشانانه‌ ده‌خاته‌ روو بۆ ئه‌وه‌ی زووتر چاره‌سه‌ر بكرێن و پشتگوێ نه‌خرێن .

 

١- گریان: قریشکه‌ و توند بێت يان نوزانه‌وه‌ و لاواز بێت يان به‌رده‌وام بێت.

٢- که‌مبونی چالاکی و نه‌مانی حه‌زی یاری کردن.

٣- به‌رزبونه‌وه‌ و ڕه‌قبونی مه‌ڵاشوی سه‌ر.

٤- ڕه‌قبونی مل.

٥- شیر نه‌خوات زیاد له ٨ کاژێر (له‌ ڕۆژدا).

٦- به‌رزبونی پله‌ی گه‌رمی له‌ش زیاد له‌ ٣٨ پله له‌ منداڵی خوار ٣ مانگدا ، زیاد له‌ ٣٩ پله له‌ منداڵی نێوان ٣-٦ مانگ دا.

٧- به‌رزبونی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و ساردبونی ده‌ست و قاچ.

٨- به‌رزبونی پله‌ی گه‌رمی و نه‌مانی چالاکی و جوڵه‌.

٩- جوڵه‌ی نامۆ، گه‌شکه‌.

١٠- گۆڕانی ڕه‌نگی له‌ش: شینبونه‌وه‌ ، زۆر کاڵبونه‌وه‌.

١١- ته‌نگه‌ژه‌ی هه‌ناسه‌دان: خێرایی هه‌ناسه‌دان، جوڵه‌ی ماسولکه‌کانی خوار په‌راسوو، جوڵه‌ی ماسولکه‌کانی نێوان په‌راسوو.

١٢- منداڵه‌که‌ خه‌واڵووه‌، دوای به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ ده‌خه‌وێته‌وه‌، نه‌تناسێته‌وه‌.

١٣- په‌ڵه‌ په‌ڵه‌ بونی پێست (خوێن تێزان).

١٤- ڕشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی سه‌وزباو بێت.

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 12802جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad