ZNA- ھەولێر
لە رۆژگاری ئەمڕۆدا لەسەرتاسەری جیھان جۆرەھا تاوان روودەدات و ھەندێکیان زۆر جەرگبڕە چونکە کەس ئازیزەکان بە دەستی نزیکترین کەسیان دەکوژرێن .
لەرووداوێکی دڵتەزێن مامۆستایەکی زانکۆی ئەلینوی باکووری ئەمەریکا بەناوی رۆکمان جی ئار دوو کوڕی خۆی بە دەمانچە دەکوژێت , دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆشی دەھێنێت .
لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەرکەوتووە ئەو مامۆستایە مافی بەخێو کردنی منداڵەکانی لەدەستداوە بۆ خێزانەکەی و ئەمەش خستوویەتیە بارێکی دەروونی ناجێگیر , لەبەر ئەمە لە ماڵەکەی خۆی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەی خولقاندووە.
خێزانی مامۆستا رۆکمان کاری پارێزەری دەکات و لە ھاوینی ٢٠١٧ داوای جیابوونەوەی لە ھاوسەرەکەی کردوە , دوای بەدەستھێنانی جیابوونەوەکەش توانی مافی بەخێوکردنی منداڵەکانیش بەدەست بھێنێت.


یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / پێگەی سیدتی
ئەم هەواڵە 59575جار خوێندراوەتەوە |