English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەنتەری فێرکردنی ئەلیکترۆنی لە شاری ھەولێر کرایەوە
2018-03-07 [07:31 AM]

ZNA- هەولێر


 

ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی (٦/٣/٢٠١٨)ی زایینی, بە چاودێری (د.پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوون و نوینەرایەتی وەزیری پەروەردە مامۆستا (بورھان عبداللە) راویژکاری وەزیری پەروەردە و چەندین بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەت، رێکخراوی یونیسێف بە ھاوکاری کۆمپانیای سابیس لە قوتابخانەی (بەدرخان)ی بنەڕەتی سەنتەری فێرکردنی ئەلیکترۆنی بۆ ئاوارە سوورییەکان کرایەوە بۆ ئە قوتابیانەی کە لە دەرەوەی قوتابخانەن.

 

سەرەتای مەڕاسێمەکە بە سرودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب دەستی پی کرد، مامۆستا بورھان لە وتەیەکیدا گوتی:"پیرۆزبایی لە قوتابیانی ئاوارە سورییەکان دەکەم. ئەو پرۆژەیە جێگای خۆشحاڵی وەزارەتی پەروەردەیە"، ھەروەھا لە درێژەی قسەکانی سوپاسی رێکخراوی یونیسێف و کۆمپانیای سابیسی بۆ کردنەوەی ئەم سەنتەرە کرد و گوتیشی رێکخراوی یونیسێف ھاوکار و ھەماھەنگی وەزارەتی پەروەردە بووە بە تایبەت لە بواری پرۆگرامەکانی خوێندن.

 

ئەم پرۆژەیە لە (ھەولێر و سلێمانی و دھۆک) جێبەجێ کراوە بە گوژمەی زیاتر لە نێو ملیۆن دۆلار و ماوەی (٩)مانگ دەخایەنێت.





ئەم هەواڵە 2062جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad