English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌شت ی مارس لە چییەوە ھاتووە
2018-03-08 [10:20 AM]

ZNA- ھەولێر



٨ی مارس و ڕۆژێکی تایبەتە بە ئافرەتان و وەک جەژنێکی تایبەتی یادی دەکرێتەوە لە سەرجەم وڵاتانی جیھان، بەگشتی لەم ڕۆژەدا کوردستانیش ھەندێک ئاھەنگ و بۆنە و کۆڕ و سیمناری تایبەت بە ئافرەتان بەڕێوەدەچێت و خەڵاتیش بە بەشێک لە ئافرەتان دەبەخشرێت.

لەڕووی بیروباوەڕەوە ئەم بۆنەیە زیاتر ھاندانی ئافرەتانە بۆ ئەوەی بوێرانە ھەوڵبدەن و شان بەشانی پیاوان کاربکەن بەبێ بیرکردنەوە لە جیاوازی ڕەگەزی تا ژیانێکی باشتر بەدەستبھێنێت، لەڕێگای ئەو کارەی کە خۆی خواستی لەسەریەتی شکاندنی بەربەستەکان، لەلایەکی دیکەوە دژی زوڵم و توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان کۆشش دەکرێت بۆ نەمانی چەوساندنەوە و ستەمکردن بەرامبەر بە ڕەگەزی مێ و سەیرکردنی وەک مرۆڤێک.

 
بەشێکی زۆری وڵاتانی جیھان ئەم ڕۆژە پشووی فەرمیە و چالاکی گەورە سازدەکرێت، وەک ئازرباینجان و ئەفغانستان و کەمبۆدیا و چین و جۆرجیا و تورکمانستان و ڕوسیا.

لەڕووی مێژووییەوە ھۆکاری گۆڕینی ٨ مارس وەک ڕۆژێکی جیھانی تایبەت بە ئافرەتان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٥٧، کە لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا سەرجەم کرێکارە ئافرەتەکانی کارگەیەکی قوماش و دوورینی جلوبەرگ لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لەپێناو زیادکردنی داھات و چاککردنی ژیان و گوزەرانیان و کەمکردنەوەی ماوەی کارکردنیان خۆپیشاندانیان کرد، بەڵام بەھێز و زەبرێکی زۆر کەوتنە لێدانی ئافرەتەکان و سوکایەتی پێکردنیان.


ئەم ڕووداوە کاریگەریەکی زۆری دروستکرد لەڕووی مرۆڤایەتیەوە و لە ساڵی ١٩٠٧ لەیادی پەنجاھەمین ساڵڕۆژی خۆپیشاندانی نیویۆرک لە ٨ی مارسدا خەباتی ئافرەتان بۆ دابینکردنی مافە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئافرەتان خۆپیشاندانیان ‌ڕێکخست، پێشنیاریش کرا بۆ ئەوەی ڕۆژێک تایبەت بکرێت بە ئافرەتان، ئەم ھەوڵەش بەردەوام بوو لەلایەن چەندین ڕێکخرای تری ئافرەتانەوە بەردەوام جەختی لەسەر دەکرایەوە وەک (ژنانی سۆسیالستی ئەڵمان، ئافرەتانی سوسیالیستی کلارا زتکین، ئافرەتانی سوسیالیستی ئۆتریشی رۆژی.. ھتد)

پاشان لە ١٩ی مارسی  ساڵی ١٩١١ ئافرەتانی چەند وڵاتێک ڕژانە سەر شەقامەکانی وەک ئەڵمانیا، ئۆتریش،دانیمارک، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ئۆتریش ھێندە دەگاتە نزیکەی ٣٠ ھەزار کەس، لەئەنجامی ئەمەش ھێزەکانی پۆلیس ھێرش دەکاتە سەریان بە لێدان و دەستگیرکردن و توندوتیژی بۆ کۆتایی ھێنان بە خۆپیشاندانەکە.

پاش ھەموو ئەم ھەوڵ و کێشە و کۆششکردنەوەی ئافرەتان، لە ساڵی ١٩١٣ لەلایەن چەند دەزگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ڕۆشنبیری ئافرەت ، ٨ی مارس دەکاتە ڕۆژی جیھانی تایبەت بە ئافرەتان .

لەدوای ئەم بڕیاڕەش ئافرەتانی شۆڕشگێڕ لە چەندین وڵاتی دیکە لەم ڕۆژەدا لەپێناو بەدەستھێنانی مافەکانیان و نەھێشتنی زوڵم و ستەم خۆپیشاندانیان دەکرد، لە ساڵی ١٩٢١ دا " ئافرەتانی ئەنترناسیوناڵی سێیەمی کۆمۆنیستی مۆسکۆ ڕۆژی ٨ی مارس وەک رۆژی جیھانی  ئافرەت پەسەند کرد، لەدوای جەنگی دووەمی جیھانیش پەرەی سەند و بۆ بەشێکی دیکەی وڵاتانی ئاسیا و ئەمریکا و چەندینی تر.





ئەم هەواڵە 8482جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad