English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ڕێگەیەک بۆ چارەسەری ئازاری گەدە
2018-03-08 [11:15 AM]

هه‌ولێر - ZNA


سوتانەوە و ئازاری گەدە بێزار کەرە دەتوانیت وەک چارەسەری سەرەتایی سوود لەم ڕێگایانە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گەدەت وەربگریت.


- جوینی بنێشتی بێ شەکر ئازارەکەت کەم دەکاتەوە سووتانەوە ناھێڵێت.

- خواردنی کەوچکێک سرکەی سێو لەگەڵ ئاودا.

- نانی وشک یارمەتی مژینی ترشی گەدە دەدات.

- خواردنەوەی شیر.

- خواردنەوەی چای زەنجەبیل، یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان یاخود چەند پارچەیەک زەنجەبیل بخەرە ئاوی گەرم و بیخۆرەوە.‌

بۆ ئەوەی تووشی ئەم حاڵەتە نەبیت دەکرێت خۆت بپارێزیت، لە سوتانەوە و ھەڵئاوسان و غازاتی گەدە و ئازارەکانی بەم شێوەیە:‌

- ھەوڵبدە ڕۆژانە مۆز بخۆ

- خواردنی رازیانە ئازاری سک کەم دەکاتەوە و دور دەخاتەوە لە کۆڵۆن و غازات و ھەڵئاوسانی گەدە و کرژبون و سوتانەوەی.

- زەنجەبیل یارمەتی کرداری ھەرسکردن دەدات و خێرای دەکات

- خواردنەوەی ئاوی زۆر کاتێک ھەست بە سوتانەوەی گەدە دەکەیت

لە کاتێکدا توشی ئازار دەبێت ھەوڵبدە ئەگەر دەستتکەوت ئایس کرێمی ڤانێلا یان شیری سارد بخۆ.

- نابێت پێش خەوتن خواردن بخۆیت، بەتایبەتی خواردنە چەورەکان، بەیانیان قاوە نەخۆیتەوە بە گەدەی بەتاڵ. 





ئەم هەواڵە 8011جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad