English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ چالاکی مێشکت ئەم سەوزەیە بخۆ
2018-03-08 [11:52 AM]

هه‌ولێر - ZNA


 

ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردوە ڕۆژانە خواردنی سەوزەی سپێناغ توانای پاراستنی مێشکی دەبێت لە نەخۆشیە دەرونیەکان و بەم شێوەیەش مێشک بۆ ماوەیەکی درێژ بە گەنجی دەمێنێتەوە.

بە گوێرەی ئەو ئەنجامانەی لە گۆڤاری تایمز ی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە تیایدا ھاتوە ڕۆژانە خواردنی سپێناغ یارمەتی مانەوەی مێشک دەدات بە گەنجی و چالاکی و لە توشبوون بە زەھایمەر و خەڵەفاندن پارێزراوت دەکات.

لە توێژینەوەکەشدا ھاتوە ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی بەردەوام ئەم سەوزەیە دەخۆن ئەوە توانای مێشکیان زۆر چالاک دەبێت و لە ھەمان کاتدا لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی مێشک پارێزراو دەکات.

لەناو ئەم سەوزەیەدا ترشی فۆلیک و ڤیتامین کەی ھەیە کە مێشک دەپارێزێت و چالاکی دەکات.

مارسا کلیر مۆریس کە سەرۆک و سەرپەرشتیاری ئەم توێژینەوەیەیە لە زانکۆی ئەمەریکی لە شیکاگۆ ڕێنمووی ھاوڵاتیان دەکات ڕۆژانە ئەم سەوزەیە بۆ ژەمە خۆراکەکانیان زیاد بکەن بۆ ئەوەی خاوەنی مێشکێکی چالاک بن.
 





ئەم هەواڵە 7999جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad