English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گاتوزۆ: به‌رامبه‌ر ئارسین ڤینگه‌ر زۆر بچووكم
2018-03-08 [12:16 PM]

ZNA-هەولێر


 

ئه‌مڕۆ له‌ یاریی چوونی قۆناخی 16ی یۆرۆپالیگدا یانه‌ی میلانی ئیتالی میوانداریی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی ده‌كات.

سه‌باره‌ت به‌ یارییه‌كه‌ راهێنه‌رانی هه‌ردوو یانه‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییان ئه‌نجام دا و تێیدا سه‌ره‌تا ئارسین ڤینگه‌ر راهێنه‌ری ئارسیناڵ گوتی: "پێویسته‌ له‌ یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر میلان كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وین، یارییه‌كه‌ زه‌حمه‌ته‌، چونكه‌ میلان ئه‌م ماوه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باش یاریی ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ وردبین بین.

هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه‌ ئێستا به‌ بارودۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕین، به‌ڵام هێشتا بڕوام وایه‌ ئه‌مه‌ هه‌لیكی باشه‌ و پێویسته‌ كوالێتی و هێزی تیپه‌كه‌مان بسه‌لمێنین، كه‌ ده‌توانێت به‌رامبه‌ر زه‌حمه‌تییه‌كان بوه‌ستێته‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا جینارۆ گاتوزۆ راهێنه‌ری میلان گوتی: "ئێمه‌ به‌رامبه‌ر تیپێك یاریی ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ ده‌ست كێشه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام پێویسته‌ له‌ بیری نه‌كه‌ین، تیپه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك یاریزانی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، 18 گۆڵیان له‌ یۆرۆپالیگدا تۆماركردووه‌، ئه‌وان تایبه‌تن و رێزیان ده‌گرین، ده‌زانین ئه‌وان ده‌توانن زه‌حمه‌تیمان بۆ دروستبكه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ یارییه‌كی به‌هێز پێشكه‌ش بكه‌ین".

گاتوزۆ له‌ وه‌ڵامی رۆژنامه‌واناندا سه‌باره‌ت به‌ به‌راوردكردنی ئه‌و به‌ ئارسین ڤینگه‌ر، گوتی: له‌ راستیدا سه‌باره‌ت به‌ به‌رێز ڤینگه‌ر، من هێشتا زۆر بچووكم، ئه‌و 30 ساڵه‌ كاری راهێنه‌ری ده‌كات.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 15631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad