English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەمەودوا گێزەر بە کوڵاوی بخۆ
2018-03-08 [12:33 PM]

هه‌ولێر - ZNA


گێزەر بڕێکی زۆر ڤیتامینات و ئاسنی گرنگی تێدایە و زۆر گرنگە بۆ تەندروستی لەش و پێست، ئەمەش دیارترین سودەکانی گێزەری کوڵاوە:


- توانای بینین باشدەکات: لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە "بیتا کارۆتین" و ڤیتامین "ئەی" زۆر گرنگە بۆ چارەسەرکردنی ئاوساوی چاو و ھیلاکی، ھەربۆیە گێزەری کاڵ یان کوڵاو بخۆ تاوەکو توانای بینایت باش بکەیت .

- سودەکانی گێزەر بۆ پێست: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین G کە یارمەتی دەردانی مادەی کۆلاجین دەدات ،ئەمەش وادەکات گێزەر یەکێکبێت لە باشترین خۆراکەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی چونە تەمەن  و دەرکەوتنی چرچولۆچی، ھەربۆیە گێزەرێکی کوڵاو پان بکەرە وە لەگەڵ کەمێک ماست تێکەڵی بکە پاشان بۆ ماوەی چارەکێک بیدە لە ڕووخسات و لە کۆتایدا بە ئاوی شلەتێن بیشۆ .

- سودەکانی گیزەر بۆ قژ: یارمەتی چالاکردنەوەی سوڕی خوێن دەدات لەئەنجامدا چارەسەری قژ وەرین دەکات و دەردانی کۆلاجین و زەیتەکانی قژ زیاد دەکات، بۆ ئەم مەبەستە دوو گیزەری کوڵاو و کەوچکێک زەیتی زەیتوون و یەک حەپی ڤیتامین H  و کەوچکێک ھەنگوین تێکەڵ بکە و بیدە لە سەرت پاشان بە کڵاوێکی پلاستیکی دایبپۆشە.

- چارەسەری شێرپەنجە دەکات: لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە "بیتا کارۆتین" و "ئەلفا کارۆتین"یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی زۆربەی جۆرەکانی شێرپەنجە دەدات ھەروەھا تواناکەی بە ڕێژەی ٢٥٪ زیاتر دەبێت ئەگەر بە کوڵاوی بیخۆیت .

- یارمەتی کەمبوونەوەی کێش دەدات: لەبەر ئەوەی کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە "پۆتاسیۆم" و "بیتاکارۆتین" و "کالسیۆم" و ڕیشاڵ کە جوڵەی ڕیخۆڵە باشتر دەکات.





ئەم هەواڵە 8899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad