English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نامه‌یه‌کی سه‌ر ئاوه‌ڵا بۆ فه‌خامه‌تی سه‌رکۆمار
2018-03-08 [04:17 AM]

نووسینی: ئومێد خۆشناو


سه‌ره‌تا سڵاوێکی ئه‌گه‌ر نه‌توانم بڵێم             شۆڕشگێرانه‌،به‌ڵام کوردانه‌ پێشکه‌ش به‌ جه‌نابت.
به‌ڕێز وێڕای خوازیاربوونی ته‌ندروستیه‌کی باش بۆ تۆ،ئه‌گه‌ر جه‌نابیشت له‌ سیحه‌ت وئه‌حواڵی ئێمه گه‌لی کوردستان ده‌پرسی،شوکر بۆ خودا سیحه‌تمان زۆرباشه‌و بۆ ئه‌حواڵیش له‌سایه‌ی پێداگری وهه‌ڵوێست وکۆششی جه‌نابتان،ئێمه له‌وپه‌ڕی گوزه‌ران خراپی وبێ مووچه‌ی وچاوه‌ڕوانی داین و،خه‌ریکه‌ گوێشمان کاس ده‌بێ له‌ هه‌ڕشه‌ به‌رده‌وامه‌کانی به‌غا.
وه‌لێ به‌ڕێز
ڕۆژانه‌ ئێمه گوێ بیستی ده‌نگی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز وپه‌نجه‌ شه‌قاندنی هه‌موو لایه‌ک ده‌بین،ته‌نها جه‌نابتی هیچ قسه‌یه‌ک یان گوفتارو کردارێکت نیه‌و بێ ده‌نگیت هه‌ڵبژاردوه‌!.
به‌ڕێز فه‌خامه‌تی سه‌رکۆمار
ئێستا ئێمه‌ له‌نێو ڕۆژه‌ جوانه‌کانی ئادارو نه‌ورۆز ڕاپه‌ڕین قسان ده‌که‌ین،بیرت دێ نه‌ورۆز بۆ مانه‌وه‌مان بوو،ئادار سه‌رهه‌ڵدان و سه‌رنه‌وی نه‌کردنمان بوو،ڕاپه‌ڕینیش شکۆو شه‌رفمه‌ندیمان بوو؟.
ئه‌ی ئێستا جه‌نابت له‌سایه‌ی ده‌ریایه‌ک خوێن وفرمێسک،وا له‌سه‌ر ته‌ختی سه‌ر کۆماری و نه‌ورۆز وبه‌هارو ڕاپه‌ڕین و ئیڕاده‌ی گه‌لێک تۆی به‌و شوێنه‌ گه‌یاند،ئاخر به‌ڕێزم چۆن ده‌کرێ وچۆن ده‌بێ،تۆ قسه و هه‌ڵوێستێکت نه‌بێ،ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌قسه‌نێی پێم ناڵێی که‌ی دێیه‌ ده‌نگ؟!.
به‌ڕێز سه‌رکۆمار
هه‌ر ویستم بیریشت بێنمه‌وه‌،جه‌نابت نوێنه‌ری گروپێک یان حزبێک نی به‌ته‌نیا،نوێنه‌ری هه‌موو ده‌نگه‌کانی که‌،کوردستانیان له‌ ساڵی ٢٠١٤خستیانه‌ سندوقی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی عێراق،ئاخر ئێستا منی هاوڵاتی چۆن بتوانم،له‌سایه‌ی هه‌ڵوێستی جه‌نابت و بێده‌نگیتان،جارێکیتر ده‌نگی خۆم هه‌ڵبڕم وله‌ هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی عێراق ده‌نگ بده‌م؟.
به‌ڕێز سه‌رکۆماری عێراقی فیدراڵ 
هه‌رچه‌ند وه‌ک کوردێک خۆشم ده‌وێی و
وه‌لائم بۆ ئه‌ده‌ب وسلوکت هه‌یه‌،به‌ڵام خودا شاهیده‌ نه‌خۆم به‌ عێراقی ده‌زانم و نه‌ چ وه‌لائێکم بۆ ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ هه‌یه‌ که‌،پێی ده‌گوترێت عێراق!.
به‌هه‌رحاڵ ببوره‌،با زۆر کاتی جه‌نابت نه‌گرم،به‌چه‌ند ورده‌ پرسیارێک،کۆتایی به‌نامه‌که‌م ده‌هێنم وسه‌ری نامه‌که‌م داده‌خه‌م.
ئه‌رێ بێزحمه‌ت،ئه‌و ڕۆژه‌ی میلیشیاکانی عێراق به‌هاوکاری ئه‌ولاو چاوساغی ئه‌وانه‌ی خۆشمان،هێرشیان کرده‌،سه‌ر که‌رکوک وداگیریان کرد،میزاجت چۆن بوو؟
ئه‌رێ که‌،هێرشه‌که‌یان به‌رده‌وام بوو،ویستیان زه‌مینێک نه‌هێڵن به‌ناوی هه‌رێمی کوردستان،ئه‌و ده‌م بیرت له‌چی ده‌کرده‌وه‌؟.
ئه‌ی ئه‌و کاته‌ی له‌ پردێ و سحێلا،لموزیان شکێنرا،له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و میلیشیا،دڵت لای کامیان بوو؟.
ئه‌رێ ئه‌زیه‌ت بکێشه‌،یه‌ک هه‌نگاو یان یه‌ک بڕیار یان هه‌ڵوێستم پێ بڵێ له‌ماوه‌ی سه‌رکۆماریت،له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان دابیتت؟.
به‌ڕێز پرسیار زۆرن،ده‌رده‌ دڵ زۆرن،نامه‌وێ چیتر کاتی خۆم وخۆت وخوێنه‌رانیش بگرم.
لێره‌وه‌ جێت ده‌هێڵم هیواخوازی ته‌ندروستیه‌کی باشم بۆ جه‌نابت،چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شم،هه‌رچی زووه‌ سواری فرۆکه‌یه‌ک ببی و بگه‌ڕێیه‌وه‌ کوردستان و وه‌ک من و به‌شی زۆری هاوڵاتیانی کوردستان خۆت به‌ عێراقی نه‌زانی.
ئیتر وه‌سلام....





ئەم هەواڵە 7429جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad