English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرهەم صالح چی لە کورد دەوێت ؟
2018-03-10 [02:27 AM]

نووسینی: سۆران خاکی


له ماوەی ڕابردوودا چەندین هەوڵی بەرهەم صالح دژی کوردستان ئاشکرابوون ، وەک ئەوەی لەسەردەمی کابینەکەی مالیکی دا بە ئاغای مالیکی وتبوو ، فەرموو هێز بنێرە سەر کوردستان و کێلگە نەوتیەکان بەهێز وەرگرەوە .
هەروەها لەسەروبەندنی خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەرو گەمارۆو گوشار خستنە سەر هەرێمی کوردستان لەبری خەمخۆری و ڕزگار کردنی هەرێم و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پیلانە کەچی بەرهەم صالح وەک بەشداربوویەکی پیلانەکە داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم و ڕاگەیاندنی حکومەتی ئینقازی دەکرد ،کە ئەمەش خۆی لەخۆی دا بەشێکی تری پیلانەکە بوو .
یەکێکی تر لەهەوڵەکانی بەرهەم صالح ئەوەبوو کە هەم بە سەرکردە شیعەکانی وتووە ڕێگری لەعەبادی بکرێت لە نەناردنی بوودجەۆ مووچەی هەرێم و هەمیش بەعەبادی ڕاگەیاندووە ئێوە مووچە مەنێرن من لە ماوەیەکی کەمدا حکومەتی هەرێم ناچار بە هەڵوەشاندنەوە دەکەم لەڕێگەی جوڵاندنی شەقامی کوردی ودروستکردنی ئاژاوەو پشێوی .
لە نوێترین هەوڵیشی دا لەم چەند ڕۆژەی دوایی دا کە سەرجەم ئاماژەکان بەرەوئەوەبوون کە حکومەتی هەرێم و بەغدا بەرەو لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتنی کۆتایی دەچن گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی و ئاستی واژوو کردنی ڕێککەوتنەکە ، بەڵام لە میدیاکانی نزیک لە بەرهەم صالح و بەشێک له میدیای سنووری سلێمانی ڕایان گەیاندووە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له نێوان بەرهەم صالح و حەیدەر عەبادی دا ئەنجامدراوە لەسەر چارەسەرکردنی پرسی بوودجەو مووچە ، ئەمەش جێگەی گومانە ، هەوڵەکانی بەرهەم لە ڕابردوودا ئاماژەی باشیان نەبووە ئەمە لەلایەک لەلایەکی تریش حکومەتی هەرێم و سەرۆک وەزیران لایەنی پەیوەندی داری باسکردن و چارەسەرکردنی کێشەی بوودجەو مووچەو سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ترن نەک حزب و لایەن و بەرپرسانی حزبی .

هەوڵەکانی بەرهەم صالح یش لەو دوایەدا ڕوونە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و ڕاکێشانی هەست و سۆزی شەقام بەلای هاوپەیمانێتیەکەی لە بەغدا هان دەدات کە هیچ ڕێککەوتنێک ئەنجام نەدات تا زیاتر دۆخی ئابووری هەرێم خراپتر بێت بەوەش دۆخەکە لەبەرژەوەندنی بەرهەم صالح کۆتایی دێت ، لەلایەکی تریش لەئەگەری ڕێککەوتنی هەردوولادا دەیەوێ وا پیشان بدات کە کاریگەری پەیوەندییەکانی ئەو بووه وایکردووە بگەن بەو ڕێککەوتنەو هەبوونی ئەوان گرنگ و پێویستە لە ئێستاو داهاتوودا ، بەڵام ئەبێ ئەوە  بزانین هەبوونی بەرهەم صالح لەناو یەکێتی دا کە شەریکی حوکمڕانی هەرێم بووه چەنده بەرهەم داربووه بۆ کوردستان ، لە ئێستاش دا بە حزبە نوێیەکەیەوە هەر هێنده بەرهەم دار دەبێت .





ئەم هەواڵە 2275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad