ZNA- ھەولێر
لەگەڵ ئەوەی پیشەی مامۆستایەتی یەکێکە لە پیرۆزترین پیشەکان چونکە نەوەی داھاتوو پێدەگەینێت , بەڵام ھەندێک جاریش ھەندێک مامۆستا بە رەفتارە ناشیرینەکانیان ئەم پیشە پیرۆزە لەکەدار دەکەن .
ئەمڕۆ دادگای وڵاتی تورکیا حوکمی زیندانی ٨٧ ساڵی بەسەر مامۆستایەک سەپاند دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو گێچەڵی سێکسی بە ھەندێک لە قوتابیانی کچ کردبوو .
مامۆستاکە ئەم کارەی لەگەڵ ھەندێک قوتابی پۆلی یەکی سەرەتایی و پۆلی چواری سەرەتایی ئەنجامداوە و ئەم کارەشی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ تا ٢٠١٧ ئەنجامداوە .
ئەم کارەی مامۆستایەکە کاتێک ئاشکرابوو , یەکێک لە قوتابییە کچەکان بە دایکی گووتبوو "ھەست بە توڕەیی دەکەم چونکە مامۆستاکەم ھەندێک رەفتاری ناڕێکم لەگەڵ ئەنجامدەدات".
رۆژی دواتر دایکەکە سکاڵای لەسەر مامۆستاکە تۆمار کرد و پۆلیس لە لێکۆڵینەوەکان بۆی دەرکەوت کە ھەندێک قوتابی دیکەش رووبەرووی دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە و مامۆستاکە دەستگیرکرا.
ی.ا
سەرچاوە / سکای نیوز
ئەم هەواڵە 67753جار خوێندراوەتەوە |