رووداو – هەولێر
هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بڵاودەکرێتەوە و لەم هەفتەیەدا، فیلمێک بۆ هەفتەی چوارەم لە رێزبەندی یەکەمدا مایەوە.
فیلمی ئەکشن و سەرکێشی "بلاک پانسەر" لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا بڕی ١٩٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی بەدەستهێنا و لە رێزبەندی یەکەمدا هات، لە هەفتەی دووەمدا بە کۆکردنەوەی ١٠٨ ملیۆن دۆلار، لە رێزبەندی یەکەمدا مایەوە.
هەفتەی رابردووە ئەم بەرهەمە بڕی زیاتر لە ٦٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا و لە رێزبەندی یەکەمدا مایەوە و ئەم هەفتەیشە بە کۆکردنەوەی زیاتر لە ٤١ ملیۆن دۆلار، لە هەمان رێزبەندیدا مایەوە.
لەم بەرهەمە سینەماییەدا، هەریەکە لە چادویک بۆزمان، مایکل بی. جۆردان و لۆپیتا نیونجۆ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی ریان کۆجلەرە.
ئەم بەرهەم سینەماییە ئێستا لە زۆربەی هۆڵە سینەماییەکانی ئەمریکا و جیهان نمایشدەکرێت.
ئەم هەواڵە 7282جار خوێندراوەتەوە |