English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"بلاک پانسەر" داهاتی یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاند
2018-03-12 [10:28 AM]

رووداو – هەولێر


فیلمی "بلاک پانسەر" کە ماوەی چوار هەفتەیە لە رێزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردایە، داهاتی لەسەرتاسەری جیهاندا یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند.

 

ئەم فیلمە دەبێتە پێنجەم فیلمی بەرهەمهاتووی کۆمپانیای دیزنی مارفێل یۆنڤێرس کە داهاتی بگاتە یەک ملیار دۆلار.

  

ئەم بەرهەمە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا بڕی ١٩٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی بەدەستهێنا و لە رێزبەندی یەکەمدا هات، لە هەفتەی دووەمدا بە کۆکردنەوەی ١٠٨ ملیۆن دۆلار، لە رێزبەندی یەکەمدا مایەوە.

 

هەفتەی رابردووە ئەم بەرهەمە بڕی زیاتر لە ٦٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا و لە رێزبەندی یەکەمدا مایەوە و ئەم هەفتەیشە بە کۆکردنەوەی زیاتر لە ٤١ ملیۆن دۆلار، لە هەمان رێزبەندیدا مایەوە.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا، هەریەکە لە چادویک بۆزمان، مایکل بی. جۆردان و لۆپیتا نیونجۆ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی ریان کۆجلەرە.

         

ئەم بەرهەم سینەماییە ئێستا لە زۆربەی هۆڵە سینەماییەکانی ئەمریکا و جیهان نمایشدەکرێت.

 





ئەم هەواڵە 7075جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad