English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژیان لەگەڵ زیهنی شەڕدا
2018-03-12 [11:44 AM]

نووسینی: هاودەنگ فاروق


لە مێژووی سیاسی ڕژێمەکانی تا ئەمڕۆی عێراقدا، سیاسەتی ڕێککەوتن و مۆرکردنی بەڵگەنامە دوو قۆڵییەکانی (کورد _ ڕژێم) هەبووە، بەڵام بڕیاری سیاسی بۆ جیبەجێکردنی نەبووە، لە ڕێککەوتنی١١ی ئادارەوە بگرە تا حوکمی عەبادی ڕێککەوتنی زۆر کراون، بەڵام هیچیان جێبەجێنەکراوە، بە دواین دەقی دەستووریشەوە، چونکە سەرۆک و سەردارانی ڕژێمە عەرەبییەکانی عێراق لە بنەمادا باوەڕیان بە بوونی کورد و دانپیانانی پێکهاتەیەکی تایبەت و خاوەن زمان و فەرهەنگی غەیرە عەرەبی نەبووە لە عێراقدا، هەروەک لە عەقڵیەتیشدا تەواوی تایبەتمەندییەکانی دکتاتۆریەتیان تیدابووە، بۆیە لە هیچ دانوستان و ڕێککەوتنێکدا ڕێگەیان بە تەرەفی سێیەمی چاودێر و ناوبژیوان نه‌داوه‌ کە کورد بەردەوام داوای کردوە، چونکە بۆ دەستەبەرکردنی ڕیککەوتنەکان متمانەی نەبووە.
کورد لە هەموو زەمەن و زەمینەیەکدا چاوەڕوانی هێرش و پەلاماردانی حکومەتی عێراقی کردوە، بە تایبەت لە ئانی دانوستان و مۆرکردنی ڕێککەوتنەکاندا، چونکە وەختی گفتووگۆکان بەغدا لاواز بووە و دانوستانەکانیش لەسەر خواستی بەغدا بووە، نەک کورد، ئەمەیە جەوهەری بێ باوەڕی کورد بە ڕژێمەکانی بەغدا.
لە فەرهەنگی سیاسیی ڕژێمەکانی عێراق گفتووگۆ تا ئاستی ڕێککەوتن ئاسایی بووە، بەڵام بڕیاری سیاسیی لە بەرژەوەندی ڕێککەوتنەکان نەداوە، ڕێککەوتن و گفتووگۆش، جیاوازی هەیە لەگەڵ بڕیاردانی سیاسی بۆ ئاشتی و شەراکەتی حوکمڕانی. 
لە سەردەمی مەلیکەوە تا قۆناغی عەبادی، کورد لە عێراقدا گەڵ زیهنی شەڕدا دەژی، سەد ساڵە داوای ئاشتی دەکاو دەیەوێ لە سایەی نیزامێکی سیاسی دیموکراسی لە عێراقدا بژیت، لێ تا هەنوکە سێبەری دیموکراتیش نابینێ، ئەوەی ئێستا لە سایەی حکومەتی عەبادی دەیبینین، لە سەر ئاستی سیاسی هەنگاونانە بەرەو حکومی تاکڕۆیی هەواڵگری، له‌سه‌ر ئاستی ژیان و ئیداریشه‌وه‌ لەگەڵ گەندەڵی و بەرتیلخۆری و بێکاری، بۆیە کورد لە سایەی ئەم عەقڵیەتەوە هیچ ئاسۆیەک نابینێ لە شەراکەتی سیاسی و پرۆسەی حکومڕانی بەغدا.
لە ڕاستیدا سەرباری پشتگیری ئەمریکا و هەندێ وڵاتی ئەوروپا و سعودیا بۆ عەبادی بەڵام ئەزموونی پانزە ساڵە دەری خستووە هیچ سەرۆکوەزیرانێک بە عەبادیشەوە لە عێراق ناتوانێ سەنگ و قوڕسایی خۆی لە داهاتوودا بەرجەستە بکات، ئەگەر دەنگی کوردی لە پشت نەبێ، ئەو کەسەی بەرپرسیاریەتی باڵا لە عێراق وەربگرێ دەبێ ڕای کوردی لە سەر بێت، لە نێو کوردیشدا ئۆکەی بارزانی وەربگرێ.





ئەم هەواڵە 5419جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad