English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بچوككردنەوەی مافی میللەتێك لە موچەدا
2018-03-12 [11:47 AM]

نووسینی: ئاریان فەرەج


موچە قوت و پاروەنانە، دابینبوونی پاروەنان هەرە سەرەتاییترین مافی هەر مرۆڤێكی سەرزەمینە. لە ووڵاتانی جیهان پەناهەندە و بێ كار و لێقەوماوانی دەرەكی نەك هەر هاوڵاتییانی خۆیان، لە لایەن حكومەتانەوە وەك سوشیال موچەیان دابین و مسۆگەرە بێ ئەوەی هیچ منەتێكی تێدا بێ. مرۆڤ ئەو كائینەیە كە ئیكرامی خودای بەركەوتووە و كوفرە ئەگەر موچەی وەك منەت و ماف و دەسكەوت بۆ حساب بكرێت، مرۆڤ ئەو بەنرخترین سەرمایەیە كە دەبێ موعەزەز بژی و شكۆی بۆ نان و وموچە نەشكێنرێ. كە نان بووە مافێكی سەختگیر و نابەردەست، ئامانج شكاندنی كەرامەت و زەلیل كردن و دەستپێهەڵگرتنە لە مافە بەرزە ئینسانییەكانی كە ئازادی و یەكسانی و عیزەت و سەربەرزییە. 
پێداگیریی سیاسییە دەستورشكێن و شۆڤینییەكانی بەغدا لەسەر برینی نانی خەڵكی كوردستان، بۆ ئەوەیە ئینسانی كورد مافە ئینسانی و نەتەوەییە بەرزەكانی لە بیر بكات و سەر بۆ نان و موچە نەوی بكات. بۆ ئەوەیە داواكارییەكانی كورد لە سەربەخۆیی و ئازادییەوە بچوكبكرێتەوە بۆ ئاستی داواكردنی نان و موچە و وەك گەورەترین منەت پێی بفرۆشرێتەوە. نانبڕین بەڵگەی بێمروەتی و بێ مۆڕاڵی نانبڕەكانە كە بەم رێگە ترسنۆك و نامەردانەیە دەیانەوێ شەڕ لەگەڵ ئیرادەی ئینسانی كورد بكەن و بیشكێنن. 
بە داخەوە بەشێك لە ئەحزاب و سیاسیەكانی كورد تەنانەت ئەم برسیتی و بێ موچەییەش وەك چەكی موزایەدە و دەنگ كۆكردنەوە و پلە و پۆست پەیدا كردن دەقۆزنەوە، دەیانەوێ بە بەغدا بڵێن موچە دوا ترۆپكی داواكاریمانە وەك ئەوەی سەد ساڵ بێ كورد بۆ موچە خەبات و قوربانی دابێت، بەو تەنازول و خۆ بچوككردنەوەیەش دەیانەوێ پلە و پۆستیان لە بەغدا پێ رەوا ببینرێ و بە خەڵكی كوردستانیش بڵێن مادام هەوڵ بۆ دابینكردنی موچەتان دەدەین، گەورەترین ئاوات و ئمانجمان بۆ بەدیهێناون و شایانی هەموو پشتیوانییەكتانین. 
ئەمانە خەریكن دۆزی گەورە و مێژوویی كورد لە موچەدا بچوكدەكەنەوە و خەباتی سەد ساڵی گەلی كوردستان لە ئازادیخوازیەوە بچوكدەكەنەوە بۆ موچەخوازی. 
تەلەفۆن و تەلەفۆنكاری سیاسییەكەی وەك بەرهەم سالح لەگەڵ عەببادی لەسەر موچە، جیا لەوەی لە جەوهەردا بۆ بەدەستهێنانی پلە و پۆستە بۆخۆی لە بەغدا، بێ ئەرزشكردنی دۆزی كوردیشە، دەنا بۆ دەربارەی ئەو هەموو پێشێلكاریە دەستورییە و ئەو هەموو داگیركاری و خۆسەپاندن و شۆڤێنییەت و لەشكركێشی و ئەو هەموو مافە زەوتكراوەی كورد قسە ناكەن، ئایا مافی كورد تەنها موچەیە؟. 
بەدەستهێنانی پۆست لە بەغدا لە رێی بچوككردنەوەی داواكاریەكانی كورد لە ئازادییەوە بۆ موچە، غەدرێكی گەورەیە لە كورد، نرخەكەشی ئەگەر پۆستی سەرۆك كۆمارییە كە بەرزترین پۆستی كوردە لە بەغدا، ئەوە بەدەستهێنانیشی مەحاڵە و پۆستێكی ئەوەندەش بێ كەڵكە كە گوناهە كورد جارێكی دیكە دەنگی خۆی تێدا خەسار بكات. ئەوەتا سەركۆماری ئێستا دەرهەق بەو هەموو زوڵم و ستەمەی لە كورد دەكرێ مێش میوانی نییە و بێ دەنگ و بێ هەڵوێست تەقەی سەری دێت.





ئەم هەواڵە 5545جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad