English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەخۆشییەکی کوشندە روو لە پزیشکانی ددان دەکات 
2018-03-12 [04:35 AM]

ZNA- ھەولێر 



زیاتر لە نۆ کەس بە ھۆی نەخۆشییەکی کوشندە گیانیان لە دەستدا و خاڵی ھاوبەشی نێوان حاڵەتەکان ئەوەبوو  ھەموویان لەبواری پزیشکی ددان کار دەکەن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی , لەماوەی  رابردوو نۆ کەس لە ئەمەریکا بەھۆی نەخۆشییەکی دەگمەنی ریخۆڵەکان گیانیان لە دەستدا و ھەشت لە قوربانیەکان پزیشکی ددانن و کەسی نۆیەمیش بەھەمان شێوە لە نۆرینگەیەکی ددان کاردەکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار کەس لە ئەمریکا ھەڕەشەی ئەوەیان لەسەرە تووشی نەخۆشی ریخۆڵەکان ببن و کەسیش نازانێت ھۆکار ئەم نەخۆشییە چییە . 

لەلای خۆشییەوە دامەزراوەی رووبەرووبوونەوەی نەخۆشییەکان لە ئەمەریکا رایگەیاند : تا ئێستا ھۆکار سەرەکی تووشبون بەم نەخۆشییە نادیارە , لەوانەیە کەشی کارکردنی کەسەکان کاریگەری ھەبێت و ھەروەھا ئەو دەرمانانەی لە بواری پزیشکی ددان بەکار دێت کاریگەری ھەبێت لەسەر تووشبوون بەم نەخۆشییە , بەڵام تا ئێستا یەکلایی نەبووتەوە سەرچاوەی ئەم نەخۆشییە لە چییەوە سەریگرتووە. 

لە راپۆرتەکە ھاتووە , ئەوانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن ماوەی ٣ – ٥ ساڵ دوای تووشبوونەکە دەژین و لەو ماوەیەش ھەست بە تەنگەنەفەسی و وشکی قورگ و کۆکە و ئازاری جومگەکان دەکەن و ھەروەھا رێژەیەکی زۆری خوێنیش لە دەستدەدەن . 

یاسین ئەحمەد 

 





ئەم هەواڵە 8452جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad