English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا
2018-03-13 [09:06 AM]

هه‌ولێر - ZNA


بە هۆی دەوڵەمەندی شیر بە پڕۆتین و چەندین ڤیتامین خواردنەوەی لە بەیانیاندا یارمەتی بەهێز بوونی ماسولکەکان دەدات، ئەگەری خوێن مەیین کەمدەکاتەوە.


 ماڵپەڕی "davinadiaries" چەند سوودێکی خواردنەوەی شیری لە بەیانیاندا خستووەتە ڕوو.


خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا یارمەتی بەهێز بوونی ماسولکەکان دەدات بە هۆی بوونی کالیسیۆم و پۆتاسیۆم  لە پێکهاتەکەیدا،هەروەها یارمەتی چالاک بوونی دەمارەکان  دەدات و ئەگەری خوێن مەیین کەمدەکاتەوە.


شیر دەوڵەمەندە بە نزیکەی نۆ جۆر پڕۆتین و هەروەها ڤیتامین A, B-12,D ، ئەم ڤیتامینانە یارمەتی جوان بونی پێست و پارێزگاری چاو دەدەن، هەروەها بەرگری لەش زیاد دەکەن و دوودڵی کەمدەکەنەوە.


خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی چالاک بوونی مێشک و جەستە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێت خوارنەوەی شیر یارمەتیدەرێکی باشە.


 سوودیکی دیکەی خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە، ئاستی کۆلیسترۆڵ ڕێکدەخات.





ئەم هەواڵە 8596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad