English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەرمانی ساختە لە كوردستان بڵاو دەكرێتەوە
2018-03-13 [09:52 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


چەند جۆرە حەب و دەرمانێكی ساختە لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دەهێندرێنە كوردستان و وەزارەتی تەندروستیش هۆشداری لە بارەیانەوە دەدات و هاوڵاتیانى لێ ئاگادار دەكرێتەوە.

د.گۆران ڕۆژبەیانی بەرێوەبەری  كۆنترۆِلی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی بە باسی راگەیاند:  پاش بە دواداچوونی تیمەكانمان چەند جۆرە دەرمانێكی ساختە ئاشكرا بوونە، ئەو دەرمانانه‌ لە ناوەڕاست و باشووری عێراق هاتوون، دەرمانەكان  ماددەی كاریگەریان كەم تێدایە و تەنها پارە پەیداكردنە و پەیوەندیان بە كۆمپانیای رەسەنی دەرمان نیە.

روونی كردەوە چەندن كەس بەهۆی مامەڵەكردن بەو جۆرە دەرمانانە دەستگیركراون و هەندێك كۆگا و  دەرمانخانەش داخراون.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی یەكێك لەو دەرمانانە دەخاتەڕوو كە ساختەن"دوای بەدواداچوون و پشکنینی له تاقیگەکانی خۆمان، بۆمان دەرکەوت که حەبی "Atacand 8mg" که رێککەوتی بەرهەمهێنانەکەی "6/2015"یه، به ژماره باچی "NAED" دەقاودەق خاسیەتەکانی نییه و هیچ کاریگەریەکی چارەسەری نییه و ساختەیە.

 رۆژبەیانی جۆرە دەرمانێكی تری ساختەی خستەڕوو گوتی: دوای ئاگادار بوونمان له بوونی جێڵی جۆری "Olfen Gel" به ژماره باچی "N 52335" له بازاڕەکانی دەرمان، تیمی چاودێریی بازاڕ دەستی بەسەردا گرت و دوای پشکنینی له تاقیگەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، دەرکەوت که ئەم ماددەیه دەقاودەق خاسیەتەکانی نییه و هیچ کاریگەرییەکی چارەسەریی نییه و رێژەی مادده چالاکەکەی سفڕه.

بەرێوەبەری  كۆنترۆِلی دەرمان دەشڵێت:داوا له هاوڵاتیان دەکەین له بەکارهێنانی ئەم حەب و درەمانە ساختانە  خۆیان بپارێزن، داواش له دەرمانخانه و کۆگاکانی دەرمان و هاوڵاتیان دەکەین له هەر شوێنێکی بازاڕی بەرچاویان کەوت،  ئاگاداریان بکەنەوه.

 

 

 





ئەم هەواڵە 4648جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad