English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکان دەکەین وھیوادارین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکە و مووچەش پشت بە دەستوور ببەسترێت
2018-03-13 [03:24 AM]

ZNA- هەولێر


 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "پێشوازی لە بڕیاری کردنەوەی فڕۆکەخانەکان دەکەین کە ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند و گووتی: ھیوادارین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکە و مووچەش پشت بە دەستوور ببەسترێت".

 

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی رۆژنامەوانان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە بارەی شێوازی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و رەتکردەوەی بودجە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە رایگەیاند، بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان بە گوێرەی دەستوور روونە کە دەبێت چی بکرێت و ھەندێک پرسی تەکنیکییه، ئەو دەستوورە کە لە عێراق ھەیە، لەو چوارچێوەیە بەڕێوەدەبرێت، لە بارەی وردەکارییەکانیش وەزیری ناوخۆ سەردانی ھەولێر دەکات و بە گوێرەی کۆنووسی کۆبوونەوەکانیش نێوان ئێمەش، فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە.

 

سەبارەت بە بوودجەش، ھەمووان و بەغداش دەزانن ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان زۆر نیگەرانن لەو پرۆژە یاسایە و داواکاری ھاووڵاتییانی ھەرێم و حکوومەت بە ھەندەوە وەربگیرێن.

 

ھەروەھا لە بارەی ناردنی مووچەوە، رایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوێنێ شەو سەرۆکوەزیرانی عێراق پێی راگەیاندووە، فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە و کێشەی مووچەش چارەسەر دەکرێت و ھەندێک لەو مووچەیە دەنێرێت، ھیواداریشن ھەردوو پرسەکە چارەسەر بکرێن و چاوەڕوان دەکرێت چارەسەر بکرێـن.

 

لە بارەی کێشەکانی دیکەش، رایگەیاند، ئەوە ھەنگاوی یەکەمە و گرنگە بە ئاراستەیەکی راست و دەستپێکردنە، بەڵام ھەموو شتێک لە یەکەم ھەنگاوەوە دەستپێدەکات، پرسی چارەسەرکردنی فڕۆکەخانەکانیش، وەک ناردنی ھەندێک بوودجە، ھەردووکیان پرسی گرنگن و جێگەی سوپاس و دەستخۆشییە بۆ سەرۆک وەزیران، عەبادی، بەو رووحیەتەوە دەتوانین ھەموو کێشەکان چارەسەر بکەین.

 

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، تا ئێستا روون نییە ئەو مووچەیەی دەینێرین بە چ شێوازێک دەبێت، ئەوانە لە بەغدا ھاتوون وردبینی بکەن، لە وەزارەتەکانی تەندرووستی و پەروەردە، وەکو مەبدەئ ھەیە کە مووچەکە د‌ێت، بەڵام وردەکارییەکانی دیار نییە، ئەگەر ھەبێت ئێمەش حەڵکی لێ ئاگادار دەکەینەوە.

 

سەبارەت بە پرۆژە یاسای چاکسازی، ھەمووان دەزانن ھەموو فراکسیۆنەکان کارییان لەسەر کرد، بەو ھیوایەن ئەو پرۆژەیە وەکو ئەوەی حکوومەتی ھەرێم داوای کردووە پەسەند بکرێت و بخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.

 

لە بارەی گەڕاندنەوەی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان، لە وەڵامی پەیامنێری کوردستان ٢٤ رایگەیاند، پرسیارەکە تەکنیکیکەوە دەبێت لە فڕۆکەخانە بپرسرێت، ھەروەھا روونی کردەوە، سوپاسی سەرۆک وەزیران دەکەم و بڕیار بەدەست ئەو بووە بۆ جێبەجێکردنی کردنەوەی فڕۆکەخانەکان.

 

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، بەس فڕۆکەخانە و بودجە نییە و شتی دیکەش ھەیە، سرووشتی عێراق وایە، روون نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەگەر ھەبا ئێستا ھیچ کێشەیەک نەدەما، بە بۆچوونی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم، ئەو ھەنگاوانەی ئێستا دەستیان پێکراوە، کەم نین و دیارن، ھیواداریشن دوای ھەڵبژاردنەکان بگەنە چارەسەری دیکە بۆ تەواوی پرسەکان. گومان لەوەدا نییە، ستەمێکی زۆر لە ھەرێمی کوردستان کراوە لە پرسی بوودجە، بەداخەوە زۆر بە ئەنقەست ئەو ئیشە کراوە، ناکرێت ھەڵسوکەوتی لەو شێوەیە لەگەڵ ھەرێمێک بکرێت لە چوارچێوەی عێراق و دەبێت مافی ھەرێمی کوردستانیش بدرێت، بەداخەوە لە یاسای بودجە بە ھیچ شێوەیەک رەچاو نەکراوە و زۆر لەوە کەمترە کە بەشی ھەرێمە، خۆشحاڵیشین کە سەرۆک کۆمار پرۆژەکەی رەتکردووەتەوە و ھیوادارن فراکسیۆنەکانی پەرلەمانیش کاری لەسەر بکەن و رەچاوی مافی ھەرێم بکەن و چارەسەری یاسایی ببیننەوە.

 

ھەروەھا رایگەیاند، ئێمە وەک ھەرێمی کوردستان و عێراقیش، کێشەی زۆرمان بۆ درووست بووە، ھەماھەنگی زۆر لە نێوان ئێمە و بەغدا ھەیە و تیرۆریستانمان رادەستی بەغدا کردووەتەوە، تیرۆر ھەڕەشەیە لەسەر ھەموو پێکھاتەکان، وەک کورد، عەرەب، تورکمان، کریستیان، ھەماھەنگیشیمان لەسەر تیرۆر لەگەڵ بەغدا زیاتریش دەبێت لە بواری ئەمنی.

 

لە بارەی تیرۆرکردنی پێشمەرگەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بە فەرمی ناتوانن ھیچ لایەنێک تۆمەتبار بکەین، تا لێکۆڵینەوە نەکرێت و تەواو نەبێت، بەڵام وەک مەبدەئ ھەموو کارێکی تیرۆریستی ئیدانە دەکەن.

 

لە بارەی دابەشکردنی ئەو مووچەیەی لە بەغداوە دێت، بە سیستەمی پاشەکەوت دەبێت یان نا. رایگەیاند، گرنگ ئەوەیە بزانن ئەوان چۆن دەینێرن، با بەدیار بکەوێت بڕەکەی چەندە، ئینجا بڕیار دەدەن چۆن دەبێت.

 

ھەروەھا گووتی، دەستوور ئەوەی دیاریکردووە، ئەو ناوچانەی "جێناکۆکن" ھەر بەو شێوەیە دەمێننەوە تا بە رێککاری دەستووری کێشەکانی چارەسەر دەکرێن، جا ئەو شوێنانە لەدەست ھەر لایەنێک بێت، ھەرێم یان بەغدا، بەو شێوەیە دەمێننەوە، چارەسەریش لە دەستووردا دیاریکراوە، دەبێت دەستوور جێبەجێ بکرێت تا چارەسەری کێشەکان بکرێن، ئێمە لەگەڵ بەغداش قسەمان کردووە، ئێمە پێشبینی ناکەین بە مانگێک و دوومانگ کێشەکانمان چارەسەر بکرێن، ھەنگاو بە ھەنگاو تەواوی کێشەکان چارەسەر دەکەن.

 

ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ھەرێمی کوردستان دەیەوێت تەواوی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور و عێراق چارەسەری کێشەکان بکرێن، بەڵام واباشترە ھەردوولا بە یەکەوە ئیدارەی مەلەفی ئەو ناوچانە بکەین، بۆ ئەوەی کێشەی کەمتر ھەبێت.

 

ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، دەیەوێت تەواوی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور و عێراق چارەسەری کێشەکان بکرێن، بەڵام واباشترە ھەردوولا بە یەکەوە ئیدارەی مەلەفی ئەو ناوچانە بکەین، بۆ ئەوەی کێشەی کەمتر ھەبێت.

 

ھەروەھا رایگەیاند، دەستوور ئەوەی دیاریکردووە، ئەو ناوچانەی "جێناکۆکن" ھەر بەو شێوەیە دەمێننەوە تا بە رێککاری دەستووری کێشەکانی چارەسەر دەکرێن، جا ئەو شوێنانە لەدەست ھەر لایەنێک بێت، ھەرێم یان بەغدا، بەو شێوەیە دەمێننەوە، چارەسەریش لە دەستووردا دیاریکراوە، دەبێت دەستوور جێبەجێ بکرێت تا چارەسەری کێشەکان بکرێن، ئێمە لەگەڵ بەغداش قسەمان کردووە، ئێمە پێشبینی ناکەین بە مانگێک و دوومانگ کێشەکانمان چارەسەر بکرێن، ھەنگاو بە ھەنگاو تەواوی کێشەکان چارەسەر دەکەن.

 

ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ھەرێمی کوردستان دەیەوێت تەواوی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور و عێراق چارەسەری کێشەکان بکرێن، بەڵام واباشترە ھەردوولا بە یەکەوە ئیدارەی مەلەفی ئەو ناوچانە بکەین، بۆ ئەوەی کێشەی کەمتر ھەبێت.

 

دووپاتیشیکردەوە، مووچەخۆران لە بارێکی سەختی داراییدان و چارەسەرکردنی پرسی مووچە، لە پێشینەی کارەکانییاندا دەبێت، تا مووچەش نەیەت ئەوان نازانن بە چ شێوازێک دەبێت.

 

روونیشی کردەوە، ئەو ئارامی و بەرگرییەی مووچەخۆران ھەیانە، بە ھیچ وشەیەک سوپاس ناکرێت، بەڵام تا ئەوپەڕی ھەستکردنە بە بەرپرسیارێتی لە ئاست دۆخەکە.

 

لە بارەی گیانی پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەرکی حکوومەتی گیانی پەنابەران بپارێزێت و ھەموو ھەوڵێکیش بۆ ئەوە دەدەن و ئەوە پرەنسیپە و درێغیش ناکات، ئەوانەی لە ھەرێم پەنابەرن، ئێرە ماڵی خۆیانە و ھەوڵیشیان بۆ پاراستنی بەردەوام دەبن. روونیشی کردەوە ،قەوارەی ھەرێمی کوردستان، قەوارەیەکی دەستوورییە، دەستوور دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستانی دیاریکردووە، ئەوەی ئێستا ھەیە و دەیبنین، ھەرێمیش جەخت لەو مافە دەستوورییانە دەکاتەوە کە ھەن، دەستوورەکەش گەلی عێراق دەنگی بۆ داوە و بە گوێرەی ئەو دەستوورەش مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکات.

لە بارەی کردنەوەی رێگەی کەرکووکیش، سەرۆک ەوەزیران رایگەیاند، ئەوان چاوەڕوانی لایەنی عێراقی دەکەن، ھەندێک رێکاری سەربازی ھەیە تا جێبەجێی دەکەین، وەک پێیانڕاگەیەندراوە، بەڵام لای ھەرێمی کوردستان کراوەتەوە.

 

K24





ئەم هەواڵە 1531جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad