English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی باڵیۆزی چین لە عێراق پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان تاوتوێ کرد
2018-03-13 [04:24 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمرۆ "مەسرور بارزانی" راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لە چین ویتچینگ باڵیۆزی کۆماری چین لە بەغدا و شاندی یاوەری کرد.

 

لەم دیدارەدا دوارەوشی ناوچەکە و پەیوەندیەکانی چین لە گەل ھەرێمی کوردستان و رێکارەکانی پێشخستنی ئەو پەیوەندیانە تاوتوێ کران.

 

باڵیۆزی چینی ستایشی رۆلی ھەرێمی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کرد و وتی، ھەرێم لە دابین کردنی ئارامی و ئاسایش سەرکەوتوو بووە، ئەمەشیان زەمینەیەکی لەبار دروست دەکات بۆ ئەوەی ھەرێم لە گشت بوارەکانی تر سەر لە نوێ رێگەی پێشکەوتنی زیاتر بگرێتەبەر.

 

باڵیۆزی چین ئاماژەی بەوە دا کە وڵاتەکەی خوازیارە لە ڕووی ئابووری و کەلتووریەوە پەیوەندیی فراوانتری لەگەل ھەرێمی کوردستان ھەبێت.

 

لە بەرامبەردا مەسرور بارزانی خواستی ھەرێمی کوردستانی بۆ فراوانترکردنی پەیوەندیە ھەمەچەشنەکانی ھەرێم لەگەل چین دەربڕی و ئاماژەی بە ئەوەدا کە کۆماری میللیی چین لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێگەیەکی بەھێزی ھەیە و خوازیارین ئەم پێگە کارایە بۆ چارەسەریی کێشە چەقبەستوەکان و سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە بەکار بھێنن.





ئەم هەواڵە 754جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad