English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاوڵاتیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەھێنێت 
2018-03-13 [04:33 AM]

ZNA- ھەولێر 



بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ھاووڵاتییەک لەناو خانەی نەوجەوانانی سلێمانی کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند ، لەناو خانەی نەوجەوانانی سلێمانی ھاونیشتمانییەک کۆتای بەژیانی خۆی ھێنا.

ھاووڵاتییەکە ناوی (ر.ئ.م)ـە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٧ـە، باوکی پێنج منداڵە و بەپێی ھەواڵەکەی پۆلیسی سلێمانی، ئێستا منداڵەکان لەخانەی نەوجەوانان دەژین.

لەبارەی ھۆکاری رووداوەکەش بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس، ئەو کەسە کێشەی خێزانیی ھەبووە.

لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوەش لەرووداوەکە بەردەوامە.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 1510جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad