English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داواكاری گشتی ئێران: تێلێگرام سەرچاوەی ئەنجامدانی تاوانە
2018-03-13 [05:36 AM]

​ZNA - هەولێر


داواكاری گشتی ئێران جارێكی دیكە رەخنە لە بەكارھێنانی تۆرە كۆمەلایەتیەكان لە ئێران بە تایبەت تێلێگرام دەگرێ و دەلێ بەشی زۆری تاوانەكانی تۆرە كۆمەلایەتیەكان لە رێگەی تێلێگرامەوە ئەنجام دەدرێ.

داواكاری گشتی ئێران رایگەیاندووە كە 60 بۆ 70 لەسەدی تاوانەكانی تۆرە كۆمەلایەتیەكان لە تێلێگرام دەكرێت و دەشلێت یاسا ناتوانێ بەدواداچوونیان بۆ بكات و لیكۆلینەوەیان لەسەر بكرێ.

لە ئێران بە گشتی ئەنتەرنێت روبەرووی فیلتەر كردن دەبێتەوە و لەگەڵ دەستپێكی خۆپێشاندانە دژە حوكمەتیەكان لە تاران وشارەكانی دیكە گوشارەكان بۆسەر بەكارھێنەرانی تێلێگرام لەو ولاتە زیاتر بووە و بەرپرسانی ئەو ولاتە چەندین جار داویان لە بەرێوەبەرایەتی تێلێگرام كردووە رێگەیان پێبدا دەستیان بە سێرڤێرەكانی بەكار ھێنەران بگات بەلام داواكەیان رەت دەكرێتەوە.





ئەم هەواڵە 766جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad