ZNA- ھەولێر
مرۆڤ لەسەر تاسەری جیھان بۆ ئەوەی خولقاوە تا یارمەتی کەسانی دیکە و ھەندێک جاریش ئەم یارمەتیدانە دەرگای خۆشی لێدەکاتەوە .
ئێڤری ولیامز کچێکی ئەمەریکی تەمەن ١٨ ساڵە و لەیەکێک لە چێشتخانەکانی کار دەکات بۆ ئەوەی پارەی پێویست بەدەست بھێنێت تا خوێندنی زانکۆ پێ تەواو بکات .

لە ماوەی رابردوو پیاوێکی بەتەمەن لە چێشتخانەکەی کە ئێڤری کاری تێدا دەکات داوای ژەمێک خۆراک دەکات , بەڵام بەھۆی ئەوەی پیاوەکە بەساڵاچووە ناتوانێت خواردنەکەی خۆی پارچە پارچە بکات ئینجا بیخوات و لە پێش خۆی گلەیی دەکات کە بارودۆخی بەم رۆژە گەیشتووە .

کاتێک ئێڤری ئەم دیمەنە دەبینێت یارمەتی پیاوە بەتەمەنەکە دەدات تا خواردنەکەی تەواو دەکات , یەکێکیش لە ھاوپیشەکانی ئێڤری وێنەی ئەم دیمەنانە دەگرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکاتەوە .

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم دیمەنانە کۆمەکێکی ماددی بۆ ئێڤری کۆدەکرێتەوە و پارەکە دەگاتە ١٣ ھەزار یۆرۆ بۆ ئەوەی ئێڤری بتوانێت خوێندنی زانکۆی پێ تەواو بکات .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / پێگەی سیدتی
ئەم هەواڵە 57370جار خوێندراوەتەوە |