English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگریی ئەمریکا: بەشێک لە تالیبان پشتگیری دانوستان دەکەن
2018-03-13 [08:46 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە کابولی پایتەختی ئەفغانستان و رایگەیاند بەشێک لە ئەندامانی تاڵیبان پشتگیری لە دانوستان لەگەڵ حکومەتی ئەفغان دەکەن.

ئەم سەردانەی مەتیس تەنیا چەند هەفتەیەک پاش ئەو دێت کە سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی رایگەیاند بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، کابول حەز دەکات لەگەڵ گرووپی تالیبان دانوستان بکات و قۆناغ بە قوناغ وەک پارێکی سیاسیی وڵات دان بەم گرووپە بنێت. تاڵیبان هێشتا وەڵامی ئەم داوایەی حکومەتی نەداوەتەوە بەڵام ویستی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکی دەربڕیوە. بەڵام جیم مەتیس رایگەیاند لەم قۆناغەدا ئەوان حەز دەکەن حکومەتی کابول ببنە لایەنێک بۆ گفتگۆ لەگەڵ تاڵیبان. تەنیا لەمساڵدا هێرشە خوێناوییەکانی ئەم گرووپە کە خودی ئەمریکاش بە تیرۆریستییان دادەنێت، بە سەدان کەسی لە ئەفغانستان کردووەتە قوربانی.

 





ئەم هەواڵە 1045جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad