English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کچی حاکمی شاری دوبەی ڕادەکات
2018-03-14 [12:36 PM]

ZNA- ھەولێر


کچی حاکمی شاری دوبەی، لەدەست بنەماڵەکەی رادەکات و ئاماژە بەوە دەدات، کە دەیەوێت ژیانێکی ئاسایی بژێت.

 

رۆژنامەی (دەیلی مەیلی)ی بەڕیتانی، بڵاوی کردووەتەوە، کە کچی حاکمی شاری دوبەی، لەدەست خانەوادەکەی رادەکات، کە پێشتر سێ ساڵ گیراوە و لە هەوڵدانێکی دیکەش لەلایەن پزیشکانەوە لە تەمەنی هەزرەکاری بێهۆش کراوە.

 

لەتیفە کچی شیخ محەمەد بن راشیدە، لە دایکێکی جەزائیرییە، ئەو رۆژنامەیە وێنە و پاسپۆرتی ئەو کچەی بڵاو کردووەتەوە، لەگەڵ ڤیدیۆیەک کە باس لە هۆکاری هەڵاتنی دەکات.

 

لەتیفە، لە ڤیدیۆکەدا، باس لەدایکبووی 1985ە، دایکی بە رەگەز جەزائیرییە و ناوی حوریە ئەحمد عەمارە، بە یارمەتی سیخورێکی فەڕەنسی رایکردووە و ئێستا لەنێو بەلەمێکە لە کەناراوەکانی وڵاتی هیندە و لەگەڵ چەند پارێزەرێک رێککەوتووە کە دوای مافی نیشتەجێبوونی لە وڵاتی ئەمریکا کردووە.

 

(دەیلی مەیل)، ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە، کە کۆمەڵێک چالاکوان یارمەتی لەتیفەیان داوە و ئێستا ئەو کچە ترسی لە تۆڵەی بنەماڵەکەی هەیە و ژیانی لەمەترسیدایە، هاوکات ناو و وێنەی ئەو کچە، لە ماڵپەڕی (هەڵاتووانی دوبەی) بڵاو کراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 11224جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad