English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژنە پەرلەمانتارک: ھەرکەسێک ژنی دووەم و سێیەم بھێنێت خەرجیەکانی لەسەر من
2018-03-14 [12:42 PM]

ZNA- ھەولێر


جەمیلە عوبەیدی پەرلەمانتارێكی عێراق وەكو هاندانێك بۆ فرەژنی لە عێراقدا، رایگەیاند هەر كەسێ ژنی دووەم یان سێیەم بهێنێت، ئەوا كرێی خانووی ژنی دووەم یان سێیەمی بۆ ماوەی ساڵێك دابین دەكات.


عوبەیدی كە بە خاوەنی پرۆژەی فرەژنی لە عێراق ناسراوە، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكدا نووسیویەتی "هەر پیاوێك دەیەوێ ژنی دووەم و سێیەم بهێنێت، بەڵام پارەی نیە، با نامەم بۆ بنێرێت، من خەرجییەكانی بۆ دابین دەكەم، كرێی ساڵێكی خانووشی بۆ دەدەم.


پەرلەمانتارەكە بۆ پیاوانی عێراقی دووپات كردووەتەوە كە بۆ هێنانی ژنی دووەم، پێویستیان بە رەزامەندی ژنی یەكەم نیە.


ئەوەشی راگەیاندووە كە ئەو پارێزەری تایبەت بۆ پیاوان لە هەموو پارێزگاكانی عێراق دەگرێت كە دەیانەوێ ژنی دووەم و سێیەم بێنن، ئۆتۆمبێلی تایبەتیشیان بۆ دەگرن، تا لە ماڵەوە بیانگوازنەوە دادگا و دواتر ئەنگوستیلەش بۆ بووك و زاوا وەكو دیاری پێشكەش دەكەن.


عوبەیدی لەدایكبووی ساڵی 1965ە لە شاری مووسڵ، پێشتر ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بووە بۆ دوو خول، دەرچووی خوێندنی ئێوارانی كۆلێژی یاسایە لە زانكۆی حەدبای مووسڵ، پێشتر مامۆستای قۆناخی سەرەتایی بووە.





ئەم هەواڵە 37084جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad