English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌وره‌ زانای بواری فیزیا ستیڤن هۆکینگ کۆچی دوایی کرد
2018-03-14 [03:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە پاش دەیان ساڵ لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتی بە زانست و بۆچوون و بیردۆزەکانی، ئه‌مڕۆ ستیڤن ھۆکینگ زانای مەزنی جیهان لە بواری فیزیا لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەمەش.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە هەردوو کوڕەکەی ڕۆبەرت و تیمۆثی و كچه‌كه‌ی لوسی لە ڕاگەیاندنێکدا گوتیان" ئه‌مڕۆ زۆر خەمبارین بۆ کۆچی دوایی باوکی خۆشەویستمان، وتیان، زانایەکی مەزن و پـیاوێکی بێ وێنە بوو، کار و داهێنانەکانی بۆ چەندان ساڵ بە زیندوویی دەمێننەوە.

 

ستیڤن ھۆکینگ لە 8 ی مانگی یەکی ساڵی 1942 لە ئۆکسفۆردی بەریتانیا لەدایکبوو و هەر تەمەنی منداڵیـیەوە زیرەکی و بلیمەتی پـێوە دیاربووە. هەرچەندە لە تەمەنی 21 ساڵی دووچاری نەخۆشی لاوازبوونی ماسولکەکان بوو و پـزیشکان پـێشبینیان کردبوو لە چەند ساڵێک زیاتر ناژی، بەڵام ستیڤن لە هەوڵەکانی بۆ فێربوون و پەرەپـێدان بە تواناکانی نەوەستا.

 

 

سەرەڕای ئەوەی وردە وردە دووچاری ئیفلیجی بوو و زمانی لە قسەکردن کەوت، درێژوی بە کارەکانی دا و توێژینەوەی گرنگی ئەنجام دا لە بوارەکانی زانستی گەردوون، بە تایبەتی لە بارەی خاڵە ڕەشەکانەوە کە لە ساڵی 1974 سەلماندی ئەو خاڵانە تیشک‌دەرن، ئەمەش پـێچەوانەی بیردۆزەکانی لەو سەردەمە هەبوون، بۆیە ئەو تیشکە بە " تیشکی هۆکینگ" ناودێرکرا.

 

ساڵی 1988 کتێبێکی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی" A Brief History of Time"، زیاتر لە 10 ملیۆن چاپی لێفرۆشرا.

 

ژیانی ئەم زانایە هێندە سەرنج ڕاکێش بوو، فلیمی لەسەر کرابە ناوی The Theory of Everything و ساڵی 2014 لە سینەماکانی جیهان نمایش کرا.

 

voa





ئەم هەواڵە 29449جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad