English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌نده‌ن:کۆبوونه‌وه‌ی شاندی په‌رله‌مانی کوردستان و وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌رپێدانی نێوده‌وڵه‌تی
2018-03-14 [04:00 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئه‌مڕۆ ١٤ی ئادار له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا،شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان که‌،پێکهاتووه‌،له‌ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان دکتۆر جه‌عفه‌ر ئێمنکی و سکرتێری په‌رله‌مان بێگه‌رد تاڵه‌بانی وژماره‌یه‌ک سه‌رۆک فراکسیۆن وسه‌رۆک لێژنه‌ی په‌رله‌مانی به‌یاوه‌ری نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ریتانیاو شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئه‌لیسته‌ر بۆرت وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وپه‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی کۆبوونه‌وه.
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا شاندی په‌رله‌مانی کوردستان باسیان له‌،ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان وپڕۆسه‌ی سیاسی وپێشڤه‌چوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا کردو ئاماژه‌یان به‌ گرفته‌کانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق وهه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌ری کرد.
هه‌ر له‌دیداره‌که‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر سه‌رکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر شه‌ڕی تیرۆریستان وپێگه‌و ڕۆڵی کوردستان له‌ په‌ره‌پێدانی دیموکراسی له‌ ناوچه‌که‌دا.
له‌به‌رامبه‌ردا،وه‌زیری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،ستایشی هه‌رێمی کوردستانی کردو،دوپاتی گرنگی پێدانی وڵاتی به‌ریتانیای کردوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی کوردستان و دۆزی کورد و گووتی ده‌خوازین پێگه‌ی کوردستان هه‌میشه‌ به‌هێزبێت له‌ناوچه‌که‌.
له‌ته‌وه‌رێکی ترداخوازیاری چاره‌سه‌ری کێشه‌و گرفته‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم وحکومه‌تی عێراقی بوو،هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی له‌هه‌مبه‌ر پێشڤه‌چوونی دانوستان وپه‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕی.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌شدا،خواستی خۆیانی له‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان وحکومه‌تێکی به‌هێزی هه‌رێمی کوردستان خسته‌ڕوو،پابه‌ندبوونی عێراق وکوردستانیشی به‌رامبه‌ر به‌ ده‌ستوور به‌گرنگ وکاری دروست زانی.
دواتر هه‌ردوولا هیوایان خواست په‌یوه‌ندی په‌رله‌مانی نێوان هه‌رێمی کوردستان وبه‌ریتانیا به‌ هێزتربکه‌ن وئاماده‌ی هه‌ردوولا،بۆ پشێڤه‌بردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌خرایه‌ڕوو





ئەم هەواڵە 2629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad