English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتانی ئەوروپا پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی کوردستان دەکەن
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
2018-03-14 [05:21 AM]

​ZNA - هەولێر


فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا پێشوازی له‌ بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ‌نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە تویتێكدا دڵخۆشی خۆی بە ھەڵگرتنی گەمارۆی سەر ئاسمانی كوردستان و رایگەیاندووە و پێشوازی لە بڕیارەكە دەكات.

ماکرۆن هەروەها ئامادەیی دەربڕیوە بۆ فراوانكردنی ھەماھەنگی و دانووستانی زیاتر بۆ گەیشتن بە چارەسەری تەواوی كێشەكان، ھاوكاریی زیاتری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بكات.

هاوكات، وه‌زيرى راسپێردراو بۆ كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقا، ئه‌لسته‌ر بورت، رايگه‌ياند، به‌ريتانيا پێشوازى له‌ بڕيارى عه‌بادى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ ئاسمانييه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

، ئه‌لسته‌ر بورت له تویتێکدا‌ هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆىدا ، نووسيويه‌تى: "به‌ريتانيا پێشوازى له‌ بڕيارى حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ ئاسمانييه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستانى عێراق ده‌كات".

هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئه‌و بڕياره‌ هه‌نگاوێكى له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌رێنييه‌ ".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ريتانيا "چاوى له‌ پێشكه‌وتنى زياترى ئه‌و په‌يوه‌نديانه‌يه‌".





ئەم هەواڵە 1216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad