English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌نده‌ن: کۆبوونه‌وەی شاندی پەرلەمانی کوردستان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
2018-03-14 [06:31 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌مڕۆ شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان که‌،له جێگری سه‌رۆک و سکرتێری په‌رله‌مان وسه‌رۆکی چه‌ند فراکسیۆن ولێژنه‌یه‌کی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا پێکهاتووه، له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ لیند سه‌ی هویل جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته کۆبوونه‌وه.

له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان به‌ریتانیا وهه‌رێمی کوردستان کرا، پڕۆسه‌ی سیاسی و کێشه‌و گرفتی نێوان هه‌رێمی کوردستان وعێراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی گفتوگۆکان بوو.

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا،ڕێزو ستایشی بۆ بڕیاری خه‌ڵکی کوردستان وئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم هه‌بوو،هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌و سه‌رنجی که‌سی خۆشی له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌کانی مێژوو خسته‌ڕوو که‌،کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رحه‌ق به‌ کوردستان و دابه‌شکردنی وڵاتی کوردستان له‌ ڕابردوو،کارێکی نادروستیان کردوه‌و به‌ کارێکی خراپی له‌قه‌ڵه‌م دا وهیوای خواست ئه‌و هه‌ڵه‌ مێژوویه‌ دووباره‌نه‌بنه‌وه‌و ڵاستبکرێته‌وه‌.

له‌کۆتایشدا شاندی په‌رله‌مانی کوردستان،دوو ڕاپۆرتیان ده‌رباره‌ی پێشێلکاریه‌ ده‌ستوریه‌کان و جێنوسایدی شنگال وخورماتوو پێشکه‌ش به‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کرد.





ئەم هەواڵە 1096جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad