English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك : سوود و زیانه‌كانی هه‌ندیك خۆراك بۆ دروستبوونی كیسی هێلكه‌دان
2018-03-15 [09:11 AM]

هه‌ولێر - ZNA



له‌ رۆژگاری ئێستادا به‌شێكی زۆری ئافره‌تان رووبه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بونه‌ته‌وه‌ی كه‌ دروستبوونی كیسه‌ له‌سه‌ر هێلكه‌دانیان، پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی بۆ ئاژانسهی هه‌والی زاگرۆس : باس له‌و خۆراكانه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ بخۆرێن ه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه‌ هۆكاری دروستبوو كیسن و پێویسته‌ پارێزیان لێبكرێ .

ئەو کەسانەی وردەکیسی هێلکەدانیان هەیە، ئەمخۆراكانه‌  نابێ بخورێن یان زۆر کەم بخورێن :-

۱ــــ شه‌کر و شیرنی و ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌کری دروستکراویان تێدایه‌ ۰ 

۲ ـــ خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان وکحولیه‌کان .

۳ ـــ برنجی سپی و ئه‌و خواردنانه‌ی له‌ ئاردی سفر دروست ئه‌کرێن : وه‌ک نان و سه‌موونی سپی ۰ 

٤ ـــ چه‌وریه‌ چڕه‌کان :وه‌ک ڕۆنی ئاژه‌ڵ و به‌ز و چه‌وری و گۆشتی سوور و پێستی مریشک ۰ 

٥ ـــ شیر و به‌رهه‌مه‌کانی : پێویسته‌ زۆر که‌می لێ بخورێت و باشتره‌ نه‌خورێت ، هه‌روه‌ها شیری سویا نابێت بخورێت ۰

٦ ـــ فاست فوود : وه‌ک گه‌س و هه‌مبه‌رگر و پیتزا ۰ 

۷ ـــ گۆشتی دروستکراو :وه‌ک گۆشتی قوتوو و ستیک و که‌نتاکی و باستڕمه‌۰ 

۸ ـــ شه‌ربه‌ت و ئاوی میوه‌ی ئاماده‌ کراو ۰ 

۹ ـــ ماده‌ی کاڤیین وێنه‌ی چا و قاوه‌ : نابێت ڕۆژانه‌ دوو کووپ زیاتر بخورێته‌وه‌ و چای سه‌وز و قاوه‌ی سه‌وز باشتره‌ ۰ 

10 ــ حه‌پی شیرین کردن و ماده‌ تام شیرینه‌کان که‌ له‌ بری شه‌کر به‌کار دێن ۰

 ئه‌و خۆراکانه‌ی به‌سوودن بۆ کۆنیشانه‌ی وردەکیسی هێلکه‌دان :-

۱ ـــ ئه‌و خۆرانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ئۆمێگا :وه‌ک ماسی سه‌لمۆن و گوێز و بادام ۰ 

۲ ـــ سپێناخ و بڕۆکلی و گێزه‌ر و ته‌ماته‌ و بیبه‌ری سوور و زه‌رد ۰ 

۳ ـــ میوه‌ :به‌ تایبه‌ت کیوی و قه‌یسی و شلێک و توو و تووتڕک و هه‌رمێ و گره‌یب فرووت ۰ 

٤ ـــ زه‌یتی زه‌یتوون و که‌تان و گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌ :بۆ چێشت لێنان به‌کاربێن ۰ 

٥ ـــ ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین ( A ,B1 , B2 ,B3 , B6 , B12, C, D , E) و فۆلیک ئه‌سید و ئاسن و زنک و مه‌گنسێوم و سلنێوم و کرۆم و مه‌نگه‌نیز ۰

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 4588جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad